ئه‌گه‌ر یاری پۆکه‌ر له‌به‌ر چاو بگرین، جۆکه‌ر رۆڵی سه‌ره‌کی له‌م یاریه‌دا ده‌بینێ. وه‌کو لێکۆڵه‌ران باس ده‌که‌ن له ناوچه‌که‌دا وه تا راده‌یه‌کی زۆریش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست کورد ئه‌و رۆڵه ده‌گیرێ. هۆێ چییه هه‌موو لایه‌ک ئه‌و کارته‌ی به کار هێناوه وه یاخود ده‌یه‌وێ به کاری بهێنی به‌ڵام کورد خۆێ نه‌یتوانیوه؟
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک مامۆستای زانسته رامیاریه‌کان له زانکۆێ سه‌لاحه‌دین له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ململانیه‌که زیاتر په‌یوه‌ندی به ناوچه‌که‌وه هه‌یه ، دیاره ئێستا نه‌خشه‌ی سیاسه‌تی دونیا و سیستمی جیهانی سه‌ر له نوێ له قوناغی داڕشتنه‌وه‌دایه ، کوردستان که‌وتووه‌ته ناو جه‌رگه ئه‌و ململانیه‌دا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و له ئورئاسیا (Euro- Asia) به تاێبه‌تی، بۆیه هه‌موو لایه‌ک هه‌وڵ ده‌دات که وا سوود له کارتی کوردی وه‌ربگرێت، من پێیم هۆکاری سه‌ره‌کی که وا
کورد نه‌یتوانیوه له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆێدا ململانی بکات و هه‌وڵ بدات سوود له سه‌رچاوه‌کان و تواناکانی هێزی خۆێ وه‌ربگرێ
، ئه‌وه‌یه کورد نه‌یتوانیوه ئه‌و دام و ده‌زگاه مۆدیرنانه درووست بکات و دابمه‌زرێنێ ".
دکتۆر کامه‌ران هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " له کوردستان تاکو ئێستا ئێمه له رووێ کۆمه‌ڵایه‌تی و له رووێ سیاسیه‌وه له قوناغێک ده‌ژین که زۆر دواکه‌وتووتره‌له‌و قوناغه‌ی که ئێستا کۆمه‌ڵگاێ مرۆڤایه‌تی وه یاخود ململانیه‌کانی تێدا فه‌راهم ده‌بێ و پیاده ده‌کرێت، ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وڵاته‌که‌مان دابه‌شکرابوو و ئه‌و که‌سانه‌ش که وا ئێستا سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌که‌ن له قوناغێکی پێشتر، له قوناغی شه‌ری ساردا که‌وتبوونه کۆشی هێزه هه‌رێمایه‌تیه‌کان له پێناو پاراستنی خۆیان، بۆیه به پاشکۆبوونیان نه‌یانتوانی خۆیان له‌و پاشکۆبوونه رزگار بکه‌ن کاتێک هاتنه قوناغی سیستمی نوێ دونیا قوناغی دوواێ شه‌ری سارد".
دکتۆر کامه‌ران ده‌شڵێت " کورد له دوواێ شه‌ری ساردیشه‌وه به عه‌قلیه‌تی شه‌ری سارد خه‌باتی کرد، بۆیه تۆ ته‌ماشا ده‌که‌یت ئه‌و هێزانه‌ی له کوردستاندا هه‌ن به ناو هێزی نه‌ته‌وه‌یین، به‌ڵام له راستیدا ئه‌و هێزانه بونه‌ته پاشکۆێ هێزه هه‌ریمایه‌تیه‌کان و زیاتر هه‌وڵ بده‌ن له پێناو مانه‌وه‌ی خۆیان، ئه‌و بنه‌ماڵه سیاسیانه‌ی هه‌ن، که مۆرکێکی خێله‌کی سیاسیان پێوه‌یه له پێناو مانه‌وه‌ی خۆیان زیاتر هه‌وڵ بده‌ن به‌رژه‌وه‌ندی هێزه هه‌رێمایه‌تیه‌کان به کار بێنن وه‌کو کارتێک کار بکه‌ن نه وه‌کو کارتێکی نه‌ته‌وه‌یی".
دکتۆر کامه‌ران هه‌ر وا له درێژاییدا ده‌ڵێ "
یه‌کێک له‌و ئه‌رکانه‌ی که له‌سه‌ر رۆشنبیری کوردایه ئه‌وه‌یه راستکردنه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌یه بۆ مێژووی کورد
، ئه‌وان هه‌وڵیان داوه مێژوویه‌ک درووست بکه‌ن که له رێگه‌ی ئه‌و مێژووه‌وه درێژه به کوێلایه‌تی بده‌ن، رێگا نه‌دراوه که سه‌رکرده‌ی نوێ درووست بکرێت وه ئه‌و سه‌رکردانه‌ی که ئه‌مرۆ له کوردستاندا هه‌ن قوناغیان به‌سه‌ر چووه، ئه‌وه‌ی له توانایاندا بوه ئه‌نجامیان داوه و شتی نوێتریان پێی نییه ".