ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەو بۆچوونەدایە کە منداڵان باشتر وایە لە بری شەش ساڵی لە 5 ساڵییەوە بچنە بەر خوێندن. بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا هیچ بڕیارێک لەم بارەیەوە نەدراوە.
سامان سیوەیلی گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکادا دەڵێت " ئەمە ڕاسپاردەی کۆنفرانسێکە کە لە ساڵی 2015 لە کۆریای باشور کرا و چەندین وڵاتانی جیهان بەشداریان تێدا کرد و لەوێدا باس لەوە کرا بە پێی ئاستی زانستی منداڵان باشتروایە منداڵان لە 5 ساڵانەوە دەست بە خوێندنی بنەڕەتی بکەن".
بەڕێز سیوەیلی دەشڵێت میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی بڕیارێکی لەو جۆرە ئاسان نییەو کاتی زۆر پێ دەوێ.
دەقی وتووێژەکەی هێرۆ زەنگەنە لەگەڵ سامان سیوەیلی