Accessibility links

مه‌هدی فه‌تاحی : ئه‌م رفراندومه‌ زۆر ته‌م و مژاویه‌


ئه‌وه‌ی شایانی ئاماژه‌ پێکردنه‌ و وه‌کو له‌ میدیاکاندا هاتووه‌ تا ئێستا چه‌ندین جار له‌ لایه‌ن بارزانیه‌وه‌ باس له‌ رفراندوم کراوه‌ و کاتیشی بۆ دانراوه‌ و دیاریکراوه‌ به‌ڵام ئه‌و کاته‌ دیاریکراوانه‌ به‌سه‌ر چوون و رفراندومیش ئه‌نجام نه‌درا، ئاخۆ چ گه‌رنتیه‌ک هه‌یه‌ که‌ ئه‌مجاره‌ ئه‌نجام بدرێت؟

مه‌هدی فه‌تاحی رۆژنامه‌وان و چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " گرفته‌که‌ له‌ودایه‌ ئه‌وانه‌ی که‌ ئێستا خۆیان کردوه‌ به‌ خاوه‌نی ئه‌و پرسه‌، کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکن له‌ رووێ ئیعتباری سیاسیدا له‌ سفردان، هه‌ر ئه‌وانه‌ی که‌ له‌و‌ وێنه‌دا بینیمان له‌ دێوه‌خانی بارزانی دا کۆبۆنه‌ته‌وه،‌ ئه‌وان له‌ 26 ساڵی رابوردوودا ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی که‌ دوژمنانی گه‌لی کورد نه‌یانهێناوه‌ سه‌ر گه‌لی باشوردا ئه‌وان هێناویانه‌، بۆیه‌ قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ ئایا کورد سه‌ربه‌خۆیی پێویسته‌ یا خه‌ڵکی کورد نایانه‌وێ ده‌نگ به‌ سه‌ربه‌خۆیی بده‌ن، قسه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و کاره‌کته‌رانه‌ یه‌ک له‌گه‌ڵ خۆیاندا راست ناکه‌ن، دوو بازرگانی به‌م پرسه‌وه‌ ئه‌که‌ن".

کاک مه‌هدی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئه‌م رفراندومه‌ زۆر ته‌م و مژاویه‌، هیچ قسه‌یه‌ک و هیچ زانیاریه‌ک نادرێت به‌ خه‌ڵک، خه‌ڵک بێ ئاگایه‌ له‌وه‌ی ئایا رفراندوم بۆ چیه‌ و بۆ چی ئه‌نجام ئه‌درێت وه‌ دوێنی بیستمانه‌وه‌ له‌ وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشیار زیباری و ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی ئه‌ڵێ "رفراندوم بۆ جیابۆنه‌وه‌ له‌ عێراق نییه"‌، ئایا رفراندوم بۆ چی تره‌، تێنه‌گه‌یشتنی خه‌ڵک له‌ رفراندوم و بازرگانی کردن به‌م رفراندومه‌وه‌ ترسێکی زۆر گه‌وره‌ی لاێ خه‌ڵک درووستکردووه‌".

کاک مه‌هدی ده‌شڵێت " ئه‌وه‌ بارزانی نییه‌ ئاوا به‌ هێزه‌ بۆ خۆێ مامه‌له‌یه‌کی نا ته‌ندرووست له‌گه‌ڵ خه‌ڵک ئه‌کا، ئه‌وه‌ ئیراده‌ی تێکشاوی خه‌ڵکی باشوری کوردستان و پارته‌ کوردیه‌کاندایه‌، ئه‌م هه‌موو کێشه‌یه‌ یه‌کێتیی نیشتمانی درووستی کردووه‌، من داوا له‌ خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان ئه‌که‌م، ئه‌گه‌ر ناتوانن فشار له‌سه‌ر پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دابنێن لایه‌نی که‌م له‌سه‌ر یه‌کتیی دابنێن، ئه‌گه‌ر یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان هێز و پشتێوانی سیاسه‌تی چه‌وتی بارزانی نه‌بێت، بارزانی به‌م شێوه‌ موزایه‌دانه‌ خه‌ڵکی کوردستان و باشوری کوردستان وێران ناکه‌ن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:11 0:00

XS
SM
MD
LG