Accessibility links

مه‌زلوم هه‌فته‌ن: ستراتیژیمان یه‌کگرتنی نه‌ته‌وه‌ی و پێکه‌وه‌ کارکردنه‌


Dr. Mezlum Heften
Dr. Mezlum Heften

پاش به‌ کۆتایی هاتنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئێران و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی رۆحانی وه‌کو سه‌رۆک کۆمار، کۆمه‌ڵگای دیمۆکراتیک و ئازادی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان – کۆدار بانگه‌وازێکی بڵاوکردوه‌ته‌وه‌ بۆ پێکهێنانی پلاتفۆرمی هێزه‌ دیمۆکراسی خواز و چه‌په‌کان له‌ ئێران.

ئاخۆ کۆدارچۆن گه‌یشته‌ ئه‌و باوه‌ره‌ بانگه‌وازێکی له‌و جۆره‌ بڵاو بکاته‌وه‌؟ ئایا ئه‌م پلاتفۆرمه‌ بۆ سه‌رتاسه‌ری ئێرانه‌ یان ته‌نها بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان؟ کیین ئه‌و لایه‌نانه‌ی که‌ به‌ هیوان له‌و جۆره‌ پلاتفۆرمه‌دا به‌شداری بکه‌؟

KODAR
KODAR

دکتۆر مه‌زلووم هه‌فته‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگای دیمۆکراتیک و ئازادی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان – کۆدار له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئێمه‌ ئه‌و راگه‌یاندنه‌مان بڵاوکرده‌وه‌ به‌و مه‌به‌سته‌ی ده‌رگایه‌ک بۆ دانوستان بکه‌ینه‌وه‌، ئێمه‌ وه‌کو هێڵی سێ و له‌به‌ر رۆشنایی دید و بۆچوونه‌کانی سه‌رۆک ئاپۆ خه‌باتی ئێمه‌ هه‌ر به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه‌ گرێنه‌دراوه‌‌، به‌ڵکو دڕژه‌پێدانه‌ له‌ پێناوی ئێرانێکی دیموکراتیک و کوردستانێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ له‌ چوارچێوه‌ی ئێراندا و له‌و پێناوه‌دا خاوه‌ن پرۆژه‌ و به‌رنامه‌یه‌کداێن وه‌ هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌دا ئێمه‌ وتومانه‌ ئه‌گه‌ر بێت و کاره‌کان به‌م جۆره‌ به‌رێوه‌ نه‌چن به‌ جؤرێکی تر ئه‌نجامی ده‌ده‌ین ".

دکتۆر مه‌زلوم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " له‌ راستیدا ئه‌و بانگه‌وازه‌ ، ئه‌و پلاتفۆرمه‌ که‌ وه‌کو چه‌پ، دیموکراتیک، ئازادیخواز، بگره‌ که‌سایه‌تیه‌کان، سازمان، پارت و لایه‌نه‌کان که‌ ئێمه‌ داوامان کردووه‌ پێکه‌وه‌ کۆبینه‌وه‌ و بتوانین بۆ ئێرانێکی ئازاد و دیموکراتیک هه‌وڵ بده‌ین سه‌ره‌رای جیاوازیه‌کانمان، ئه‌و پرۆسه‌، له‌ راستیدا به‌رده‌وامی ئه‌و پرۆسه‌ی ئێمه‌ی هێڵی سیه‌مه‌ و ئێمه‌ش له‌ پێناویدا تێده‌کوشین و له‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بین".

دکتۆر مه‌زلوم ده‌شڵێت " به‌داخه‌وه‌ له‌ پێشدا زه‌دوخورد و هه‌ڵس و که‌وتی نابه‌جێله‌ نێۆ پارت و لایه‌نه‌ کوردیه‌کاندا هه‌بوه‌ که‌ له‌ ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ناکۆکیانه‌ی که‌ له‌ نێوان لایه‌نه‌ کوردیه‌کاندا هه‌بوه‌ئاو رژاوه‌ته‌ ئاسیاوی دوژمن و دوژمن سوودی لێ وه‌رگرتووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێمه‌ ئێستا گه‌یشتوێنه‌ته‌ ئه‌و باوه‌ره‌ یه‌کگرتنی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ واتای ئه‌وه‌ی ئێمه‌ هه‌موو پێکه‌وه‌ کار بکه‌ین، کاری ستراتیژیمانه‌ و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌ستمان درێژ کردووه‌ بۆ لایه‌نه‌کانی تر به‌و هیوایه‌ی پێکه‌وه‌ کارکردنمان کار بکاته‌ سه‌ر نزدیکترکردنه‌وه‌ هاووڵاتیانمان".

please wait

No media source currently available

0:00 0:15:38 0:00

XS
SM
MD
LG