له هه‌رێمی کوردستان به ئهفسوسیهوه باس له نگرانی ئاستی هۆشمه‌ندی و ئاگایی خه‌ڵک ده‌کرێ بۆکوێله بوون و ملکه‌چ کردن بۆ بریاره سیاسیه‌کان له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی ساڵانێکه ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌رێمه‌که‌دا گرتووه و به‌ره‌و لێوارێکی نادیار سه‌رکێشی ده‌که‌ن.
ئاخۆ له‌سه‌ده‌ی کومپۆتهر و ئینترنێت بۆ زۆرینه‌ی خه‌ڵک هێشتا له ده‌یه‌کان و سه‌ده‌کانی رابوردوودا گیری خواردووه؟
ئایا ده‌بێ یه‌خه‌ی کێ گرت که وا زۆرینه‌ی خه‌ڵک وه‌کو ده‌ووترێ به داماوی و کوێله‌یی ماونه‌ته‌وه؟
ئایا هۆشمه‌ندی به بروانامه و کارنامه‌وه گرێ دراوه؟
ئه‌گه‌ر پارتی و بارزانی وه‌کو باس ده‌کرێ گه‌لی باشور به‌ره‌و لێوارێکی نادیار راکێش ده‌که‌ن، بۆ لایه‌نه‌کانی تر وه به تاێبه‌ت یه‌کێتیییه‌کان رهدووێان که‌وتوون؟
ئه‌و پرسیاره ده‌کرێت ئاخۆ که‌سێک، لایه‌نێک هه‌یه که چۆڵی و بێده‌نگی شه‌قام و خیابانه‌کان بشکێنێ؟
ئه‌حمه‌د میره سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لڤین پریس له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " بێگومان ئه‌و دۆخه سیاسیه‌ی له هه‌رێمی کوردستان له دوواێ راپه‌رین یان به دیاریکراوی له دوواێ شه‌ڕی ناوخۆ له هه‌رێمی کوردستان درووست بوه،
ئه‌گه‌ر هۆشیاری تاکی کورد وه هۆشیاری شه‌قامی کوردی وه هۆشیاری سیاسی پارته‌کان له ئاستی پێویستدا بوایه، ده‌مێک بوو ئه‌و بارودۆخه گۆڕانی به‌سه‌ردا ده‌هات وه ده‌مێک بوو پارته فه‌رمانره‌واکان یان له رێگاێ هه‌ڵبژاردنه‌وه ئاڵۆگۆڕیان پێکرا وه یاخود له رێگای ناره‌زایه‌تی شه‌قامه‌وه کورسی فه‌رمانره‌وایی به‌جێ بهێڵن
".
کاک ئه‌حمه‌د هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " درێژه‌دان به سیاسه‌تی چه‌واشه‌کردن و درووست‌کردنی قه‌یرانی سیاسی بۆ مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر کورسی فه‌رمانره‌وایی و برسیکردنی خه‌ڵک و هێنانه پێشه‌وه‌ی قه‌یران له دوواێ قه‌یران سیاسی و تێکدانی ئاشته‌وایی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له لایه‌ن پارته فهرمانرهواکانهوه وه یاخود به دیاریکراوی له لایه‌ن پارتی دیمۆکراتی کوردستانه‌وه، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که
ناهۆشمهندیهکی گه‌وره و به‌ربڵاو ئه‌م کۆمه‌ڵگای کوردی له باشوری کوردستان که‌نیوه وه به‌ڕستی ئه‌وه‌ی لێ بڕیوه که تواناێ گۆڕانگاری هه‌بێت
، بۆیه ئه‌کرێ ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا که له باشوری کوردستانه به دۆخێ خۆرا ده‌ستکردنی خه‌ڵک له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌بوونی هۆشمه‌ندی به ده‌سه‌ڵات وێنا بکه‌ین ".
کاک ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت " راسته سۆشیال میدیا یان تۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و سه‌رده‌می میدیای ته‌کنه‌لۆژیا و دیجیتاڵ میدیا و هێنانه ئاراێ ئه‌و دونیا نوێیه‌ی که له دونیادا فه‌رمانره‌وایی ئه‌کا وه توانای گۆڕانکاری هه‌یه به‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگادا، له باشوری کوردستانیش ئاماده‌گی هه‌یه، به‌ڵام گرفته‌که له‌وه‌دایه ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له رێگاێ پاره و سیخوری کردنه‌وه ئه‌م ناوه‌نده میدیایهشیان قورغ کردووه ".