وه‌کو باس ده‌کرێ ئه‌نجامدانی رفراندوم به بێ بریارێکی یاسایی له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه کارێکی نه یاساییه، ئێستاکه دیاره بۆ ئه‌و مه‌به‌سته باس له کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌کرێت. ئاخۆ ئه‌مه چ جۆره پرۆسه و چ جۆره سیناریۆیه‌که؟ ئێستا که تازه بریاری رفراندومدراوه، بوون و نه بوونی په‌رله‌مان ئیتر چ گرنگیه‌کی هه‌یه؟
ئومێد حه‌مه عه‌لی ئه‌ندام په‌رله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئه‌م سیناریۆیه نوێه که له لایه‌ن ئه‌و دوو هێزه سیاسیه‌وه پێشکه‌ش کراوه که گوایه پێشنیارێکی نوێه بۆ کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ئه‌م پێشنیاره، پێشنیارێکی ئیجگار کۆنه وه ئه‌گه‌ر بهاتبا و له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه نا ته‌ندرووسته و نه یاساییه په‌رله‌مان ده‌ست به کاره‌کانی بکاته‌وه، ئه‌وه هه‌ر ساڵ و نێوێک له‌مه‌و پێش ده‌توانرا په‌رله‌مان بخرێته‌وه سه‌ر کار، به‌ڵام ئه‌م سیناریۆیه به هه‌موو واتاییکهوه نه یاساییه و نه سیاسیه وه به هه‌مان شێوه له ناوه‌رۆکی ئه‌م سیناریۆهدا پێداگری له‌سه‌ر جێ به جێ کردنی ئه‌و کۆده‌تایه هه‌یه که پارتی دیمۆکراتی کوردستان له دوو ساڵی رابوردوودا به‌سه‌ر دام و ده‌زگاه فه‌رمیه‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا ئه‌نجامیان داوه، بۆیه
ئێمه وه‌کو گۆڕان پێیمان وایه ئه‌مه ناچێته چوارچێوه‌ی کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و نیه‌تێکی باشی سیاسی بۆ سه‌ر رێکخستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی کوردستان
".
کاک ئومێد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئێمه پێیمان وایه ئه‌م پێشنیاره له قازانجی پرۆسه‌ی سیاسی و دیمۆکراسیدا نییه له هه‌رێمی کوردستان له ئێستا و له ئاێیندهشدا، به‌ڵێ راسته ئه‌مه فرێۆدانه، هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه وه هه‌وڵدانه بۆ چه‌واشه‌کردنی راێ گشتی وه پارتی ته‌نها له‌و کاتانه‌دا بروای به دامه‌زراوه‌کانی حوکمرانی و دامه‌زراوه ههڵبژێدراوهکانی خه‌ڵک هه‌یه که له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی پارتی و بنه‌ماله‌که‌ی خۆیاندا بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێ داخه کۆمه‌ڵێک هێزی سیاسی تریش شوێنی ئه‌م جۆره کارنامه سیاسیه‌دا که‌وتوون".
کاک ئومێد ده‌شڵێت " ئێمه وه‌کو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌غت ده‌که‌ینه‌وه که
پرسی سه‌ربه‌خۆیی بۆ ئێمه پرسێکی ستراتیژی بنه‌ڕه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی گه‌ڵی کوردستانه نه به ته‌نها له باشور به‌ڵکۆ له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی کوردستان
وه بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورد له ته‌واوی جیهان، ئێمه له‌و رێکه‌وتنه‌ی که له ساڵی رابوردوو له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌نجاماندا که جه‌غت له‌سه‌ر کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کراوه به‌و شێوه‌یه‌ی که هه‌بوه به ئه‌و ده‌سته سه‌رۆکایه‌تیه‌ی که هه‌بوه، چونکه هیچ گرفتێک یاسایی وه یاخود هه‌ر گرفتێکی تر که تانه له سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان بدرێ له گۆرێ‌دا نییه، بۆیه له کاتێکدا سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ماوه‌که‌ی به‌سه‌ر چووه، به‌رێز مه‌سعود بارزانی به شێێوهیهکی ناشه‌رعی و خۆسه‌پێنانه ده‌ستی به‌سه‌ر کورسی حوکمرانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستاندا گرتووه وه ئاماده نییه تا ئێستا کورسیه‌که‌ی جێ بهێڵێ".
کاک ئومێد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " گرفتی سه‌ره‌کی سیاسی و یاسایی هه‌رێمی کوردستان وه تاکه گرفت که کۆێ کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی لێکه‌وتووه‌ته‌وه کورسیه‌که‌ی مه‌سعود بارزانیه ".