کوێلایه‌تی مێژوویه‌کی دوور و درێژی هه‌یه وه به‌لای که‌م سه‌ده‌یه‌ک له‌مه‌و پێش له زۆر وڵاتان و کۆمه‌ڵگاکاندا به زه‌قی دیار بوو.
ئه‌مه‌ریکا له سه‌ده‌کانی رابوردوودا یه‌کێک له دیاریترین وڵاتی کوێله‌دار بوو. ئاخۆ ئه‌م کوێلایه‌تیه به هه‌مان فۆرمه‌که‌ی جارانی ماوه، کوێلاتی له مرۆڤێکه‌وه بۆ مرۆڤێک، یان گۆڕاوه؟
سه‌لام عه‌بدوڵا نووسه‌ر، رۆژنامه‌وان، چالاکوان و چاودێری کاروباره‌کان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئێستا فۆرمه‌که‌ی گۆڕاوه و چه‌ندین شێوه‌ی به خۆیه‌وه گرتووه، له ئاستی زۆربه‌ی وڵاته‌کان دووباره بوونی هه‌یه، رێکخراوه ئاگاداره‌کان له ره‌وشی مه‌رجی کار کوێلایه‌تی جه‌غت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن که ئێستا نزیکه‌ی 45 میلیۆن مرۆڤ به مه‌رجی کاری کوێلایه‌تی بوونیان هه‌یه له دونیا ".
کاک سه‌لام هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " چه‌ندین شێوازی زۆر هه‌یه له کوێلایه‌تی، بۆ نموونه له هۆنگ کۆنگ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی خزمه‌تکاری ناو ماڵان ئه‌که‌ن کوێلایه‌تیان به‌سه‌ریاندا ئه‌سه‌پێت 400 هه‌زار ئیندنوسیان هه‌یه که خۆپێشاندانیان ئه‌نجام دا وه چه‌ندین رێکخراوی ئه‌مه‌ریکی و ئه‌وروپی هه‌یه که باش له‌مه ئه‌زانن، له عێراق بۆ نموونه به چه‌ندین شێوه ره‌نگی داوه‌ته‌وه که پێش هه‌فته‌یه‌ک لێره کوێله‌یه‌کمان ئازاد کرد ".
کاک سه‌لام ده‌شڵێت " له هه‌رێمی کوردستان به هۆێ بارودۆخی تیرۆر، جه‌نگ و له‌گه‌ڵ ئابوری بازاری ئازاد، هه‌ر سێکیان یه‌کیان گرتوه‌ته‌وه وه مه‌رجی کاری کوێلایه‌تی پێکهاتووه و سه‌دان هه‌زار که‌س ئێستاکه به‌م مه‌رجه‌وه ئیش ده‌که‌ن له کوردستانی عێراق وه یه‌کێک له خاڵه‌کانی کوێلایه‌تی له ده‌رئه‌نجامی بازاری ئازاده وه کوێلاتی دیارده‌یه‌کی جیهانیه ".