له مێژووێ ئه‌مرۆێ کوردا پرۆفیسۆر دکتۆر ئه‌میر حه‌سه‌نپوور یه‌کێک له‌و که‌سایه‌تیه که‌مانه بوو که ژیانی بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی که په‌یوه‌ندی بە میلله‌ته‌که‌یه‌وه هه‌بوه ته‌رخان کردبوو، به‌ڵام ئایا میدیای کوردی به ئه‌ندازه‌ی پێویست به ئه‌رکی خۆێ له‌به‌رامبه‌ر دکتۆر ئه‌میردا هه‌ستاوه وه ئه‌و رێز و ستاێشهی لێ گرتووه که شایانیه‌تی؟
ئه‌م مرۆڤه له رووێ هه‌ڵس و که‌وته‌وه چ جۆره مرۆڤێک بوه ؟
هه‌ڵویست و کاردانه‌وه‌ی له به‌رامبه‌رئه‌و که‌سانه‌ی که به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بیریان کردووه‌ته‌وه چۆن بوه؟
روانگه‌ی بۆ مافه‌کانی ژنان و جینده‌ر
تاچه‌ند به بیر‌ورا چه‌په‌کانی سه‌ره‌رای گۆرانکاریه‌کانی پاش شه‌ری سارد پابه‌ند بوه ؟
و چه‌ندین پرسیاری تر که له‌م وت‌و وێژه‌دا گوێ بیستی ده‌بن.
ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری لێکۆڵه‌ر، چاو‌دێر و دۆستێکی نزدیکی پرۆفیسۆر دکتۆر ئه‌میر حه‌سه‌نپوور له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " کاک ئه‌میری حه‌سه‌نپوور یه‌کێک له‌و که‌سانه بوو که زۆر به شێوه‌ی خۆێ وه له چوارچێوه‌ی بیر و بۆچوون و لێکدانه‌وه و کاری زانستی خۆێدا که‌سێکی تاقانه بوو، وه ئه‌م تاقانه بوونه واێ لێکردبوو که حه‌ق وابوو سه‌رنجێکی زۆر زیاتر بدرێته سه‌ری وه زۆر زیاتر له‌سه‌ری برۆن، به‌ڵام دیاره له زۆر شوێن باسی لیه‌وه کراوه، به‌ڵام به تاێبه‌تی له میدیای کوردی‌دا زۆر که‌م بوه".
کاک ئه‌حمه‌د هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " یه‌کێک له به‌رجه‌سته‌ترین خاڵه‌کانی ئه‌و وه‌کو مرۆڤێک، سنگ فراوان بوو، خۆ به زل زانیش نه‌بوو وه له کاتی دانیشتن، قسه‌کردن و گڤت و گۆ، له‌سه‌ر زانیاری و تواناکانی هه‌موو هه‌وڵێکی خۆێ ئه‌دا به‌ڵام قه‌ت واێنهدهکرد که به‌رامبه‌ره‌که‌ی وا هه‌ست بکات له ئه‌و باڵاتر و زاناتر و ته‌نانه‌ت خوێنده‌وارتره، وه دوو شتی له یه‌ک جیا ده‌کرده‌وه، بیر و بۆچوونی که‌سه‌که. ئه‌وه‌ی تریش، که‌سایه‌تی ئه‌وانه‌ی که له ده‌وروبه‌ری بوون ".
کاک ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت " کاک ئه‌میر سه‌رنجێکی زۆری ده‌دایه مافه‌کانی ژنان و له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی دکتۆر شه‌هرزاد موجاب که پرۆفیسۆری زانکۆیه و له‌و بواره‌دا زۆر ناوداره پێکه‌وه لێکۆڵینه‌وه و کاری زۆریان کردووه و شتی زۆریان نووسیوه وه قه‌ت نه‌ترساوه لێکۆڵینه‌وه‌کانی، نووسینه‌کانی یان باسه‌کانی ببێته هۆێ ئه‌وه‌ی که پێی بڵێن ناسیوناڵیسته، یان له‌وه نه‌ده‌ترسا له ناو چه‌پدا پێگه‌ی لاواز بێت ".