Accessibility links

توێژینه‌وه‌یه‌ک: مێشی تسی‌تسی له‌وانه‌یه‌ له‌خۆیدا هۆکاری له‌ناوبردنی هه‌ڵگرتبێت


زاناکان په‌یوه‌ندی بێوێنه‌ له‌نێوان مشێی له‌ئه‌فریکا ده‌ژی و ناسراوه‌ به‌ تسی‌تسی و به‌کتریایه‌ک له‌ گه‌ده‌یدا ده‌ژی ده‌دۆزنه‌وه‌، له‌وانه‌یه‌ به‌نه‌مانی ئه‌و به‌کتریایه‌ ئه‌و مێشه‌ گیان له‌ده‌ستبدات.

ئه‌م جۆره‌ مێشه‌ نه‌خۆشیه‌ک بڵاوده‌کاته‌وه‌ مرۆڤ خه‌و لێده‌خات، ئه‌و مشه‌خۆره‌ی له‌ نه‌خۆشیه‌که‌ به‌رپرسیاره‌ یه‌کێکه‌ له‌ هۆکاره‌کانی نه‌خۆشیه‌که‌، له‌ خوێنه‌وه‌ بۆ مێشک ده‌گوازرێته‌وه‌، ده‌بێته‌ په‌کخستنی خواستی خه‌وتن و گۆڕانکاری له‌باری هۆشدا، شڵه‌ژان و له‌رزین و دواتر‌ په‌که‌وتنی مێشک و خه‌وتن.

توێژه‌ره‌وان به‌هیوان بتوانن سوود له‌ هه‌ندێک تایبه‌تمه‌ندی نائاسایی‌ ئه‌و مێشه‌ وه‌رگرن. وه‌ک شیرده‌ره‌کان مێشی تسی‌تسی به‌چکه‌ی ده‌بێت.

شیری ئه‌و جۆره‌ مێشه‌ به‌کرتیای تێدایه‌ به‌ناوی (ویگڵس ورتیا) Wigglesworthia و به‌کتریاکه‌ بۆ به‌چکه‌کان ده‌گوازرێته‌وه‌. هه‌رچه‌نده‌ یه‌کێکه‌ له‌ بچووکترین جینۆم تائێستا ناسراوه‌، (ویگڵس ورتیا) گرفتێکی گه‌وره‌یه‌ بۆ ئه‌و جۆره‌ مێشه‌، بێئه‌وه‌ نه‌زۆک ده‌بێت.

له‌ڕاپۆرتێکدا توێژه‌ره‌وانی زانکۆی نیو هه‌یڤن له‌ ولایه‌تی کۆنێکتیکت و زانکۆی پاڤیا له‌ ئیتالیا ده‌ڵێن، له‌چه‌ند ڕێگایه‌که‌وه‌ مێشه‌که‌ پشت به‌و جۆره‌ به‌کتریایه‌ ده‌به‌ستێت، به‌کتریاکه‌ ڤیتامین B بۆ مێشه‌که‌ دابین ده‌کات که‌ مێشه‌که‌ خۆی ناتوانێت دروستیکات، یاخود له‌ خوێنه‌وه‌ ده‌ستی که‌وێت. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و ته‌نها سه‌رچاوه‌یه‌، به‌مجۆره‌ش به‌چکه‌کانی بێبه‌ش نابن.

هه‌روه‌ها زاناکان توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ڕیشاڵی ته‌نکی مێشه‌که‌ کردوه‌ که‌ به‌کتریاکه‌ی تێدا ده‌ژی، مێشه‌که‌ پرۆتینێک ده‌رده‌کات به‌کتریاکه‌ ئاراسته‌ی ئه‌و شوێنه‌ ده‌کات که‌ پێویستی پێیه‌تی. پرۆتینێکی‌دیکه‌ش په‌کتریاکه‌ له‌سیسته‌می به‌رگری مێشه‌که‌ دوورده‌خاته‌وه‌.

لێره‌دا توێژه‌ره‌وان بیر له‌وه‌ده‌که‌نه‌وه‌ ده‌رمانێک به‌رهه‌م بێنن به‌کتریاکه‌ ڕاسته‌وخۆ بکاته‌ ئامانج، یاخود سیسته‌مه‌ی به‌رگری مێشه‌که‌ به‌سه‌ر به‌کتریاکه‌دا زاڵکه‌ن.

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ له‌ساڵی 1998دا 40 هه‌زار و له‌ساڵی 2015 بۆ 2840 حاڵه‌ت که‌م بۆته‌وه‌.

پێکهاتیه‌کی نوێ ده‌کرێته‌ هاتداگه‌وه‌، توێژه‌ره‌وانیش ده‌ڵین نیترات هه‌ر نیتراته‌.

کۆمپانیای ئۆسکار مایه‌ر Oscar Mayer ڕایگه‌یاندا پێکهاته‌یه‌کی نوێی نیترات ده‌کاته‌ خواردنی هاتدۆگه‌وه‌ له‌گه‌ره‌وز پێکدێت نه‌ک له‌ نیتراتی سۆدێۆمی ده‌ستکرد، که‌ به‌کار دێت بۆ پارێزگاری له‌ڕه‌نگی ئه‌و جۆره‌ گۆشته‌ ده‌ستکرده‌ و ژه‌هراویبوون به‌هۆی به‌کتریاوه‌ ڕاده‌گرێت.

کرافت هاینز خاوه‌نی کۆمپانیای ئۆسکار مایه‌ر ده‌ڵێت "نتراتی سۆدێۆم له‌ پێکهاته‌ی دروستکردنی به‌رهه‌مه‌که‌یانه‌، بۆ باشکردنی جۆری ئه‌و خۆراکه‌ له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ جیدی به‌کاری ناهێنن".

ئه‌م گۆڕانکاریه‌ له‌کاتێکدایه‌ خه‌ڵکی له‌و جۆره‌ خواردنانه‌ دورده‌که‌وێته‌وه‌ و کۆمپانیاکانی دروستکردنی خۆراک هه‌وڵه‌ده‌ن خواردنی گۆشتی دروستکراو له‌ هه‌ندێک پێکهاته‌ی زیان به‌خش به‌دوور به‌رهه‌م بینن.

به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئامۆژگاری ده‌ده‌ن به‌نه‌خۆواردنی ئه‌و جۆره‌ گۆشتانه‌ که‌ نیترات هه‌ر نیتراته‌ و هیچ گۆڕانکاریه‌ک ناکات ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی دروستکردنیشی بگۆڕێت.

کانا وو زانای توێژینه‌وه‌ له‌کۆلێجی ته‌ندروستی له‌ زانکۆی هارڤه‌رد ده‌ڵێت "باشتر وایه‌ ئه‌مه‌ له‌به‌رچاوبێت، گۆشتی به‌رهه‌مهێنراو له‌ نیتراتی دروستکراو له‌گه‌ڵ نیتراتی سروشتی جیاوزی نیه‌".

کانا وو یه‌کێک بوه‌ له‌وانه‌ی به‌شداربوه‌ له‌ داڕشتنی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ ساڵی 2015دا ده‌رباره‌ی گۆشتی دروستکراو و هاتدۆگ و گۆشتی به‌رزا، له‌ڕاپۆرتکه‌دا هاتوه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی تووشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی کۆڵۆن هه‌یه‌.

نیترات له‌ پله‌ی گه‌رمای به‌رزدا له‌گه‌ڵ پێکهاته‌کانی گۆشتدا ئاوێته‌ ده‌بێت و نیترۆزامین دروست ده‌کات، که‌به‌ هۆکاری شێرپه‌نجه‌ له‌ گیانداراندا داده‌نرێت. ئه‌م جۆره‌ ئاوێته‌بوونه‌ له‌وانیه‌ ڕووبدات سه‌رباری سه‌رچاوه‌ی نیترات، ئه‌گه‌ر جی نیتراته‌که‌ له‌ که‌ره‌وزیش دروست کرابێت.

بۆ ساڵی دووهه‌م ڕێژه‌ی له‌دایکبوونی منداڵانی نه‌به‌کام له‌ئه‌مریکا له‌هه‌ڵکشاندایه‌.

ئاماره‌کانی ڕاپۆرتێکی ناوه‌ندی نیشتمانی سه‌رژمێری و ته‌ندروستی حکومه‌تی فیدراڵی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌رده‌خات ڕێژه‌ی له‌دایکبوونی مندڵانی نه‌به‌کام ئه‌وانه‌ی پێش 9 مانگی له‌دایک ده‌بن، له‌ساڵی 2014 وه‌ له‌وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کاندا له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌.

ڕاپۆرته‌که‌ ده‌ڵێت دوای 7 ساڵ له‌کمبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی له‌دایک بوونی نه‌به‌کام له‌ ساڵانی 2015 به‌ڕێژه‌ی 1.5% و 2% له‌ ساڵی 2016دا به‌رزبوونه‌ته‌وه‌ ‌.

سته‌یسی ستیوارت سه‌رۆکی گرووپی مارس دایمس که‌ڕێکخراوێکی بێقازانجه‌ له‌ وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا، کار بۆ ‌نه‌هێشتنی له‌دایکبوونی منداڵی نه‌به‌کام و زگماک ده‌که‌ن ده‌ڵێت " ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ هێمایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستی خانمانی دووگیان و منداڵی شیره‌خۆره‌ له‌ وڵاته‌که‌ماندا به‌ئاراسته‌یه‌کی هه‌ڵه‌ ده‌روات".

خاتوو ستیوارت داوای له‌واشنتن کرد ده‌رفه‌تی هه‌بونی چاودێری ته‌ندروستی باش به‌ر له‌دایکبوون بۆ خانمان به‌رفراوانبکرێت و مه‌ترسی له‌دایکبوونی پێشوه‌خت که‌مبکرێته‌وه‌.

ڕاپۆرته‌که‌ ده‌رده‌خات هۆکاره‌کانی ئه‌م ده‌رکه‌وته‌ ئاشکرانیه‌، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی ئه‌م جۆره‌ له‌دایکبونه‌ لای خانمانی ڕه‌ش پێست 48% یه‌، له‌ 17 ولایه‌ت له‌ کۆی 50 ،به‌ڕێژه‌ی زیاتر ئه‌م‌ له‌دایکبونه‌وه‌ی تێدا ڕووده‌دات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:53 0:00
XS
SM
MD
LG