هه‌ر وه‌کو باس ده‌کرێ، تورکیا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دوژمنایه‌تی خۆێ به‌رامبه‌ر به په‌یه‌ده، یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه نه‌شاردوه‌ته‌وه وه تا پێی کراوه یارمه‌تی ئه‌و گروپانه‌ی که دژ به کوردن وه‌کو ئه‌حرار الشام و فهتحو الشام و ئه‌وانه‌ی تری داوه. تورکیا ئێستاکه تێشکی خستوه‌ته سه‌ر ئه‌فرین و گرژی و ئاڵۆزیه‌کان له‌و سنوره‌دا له نێوان تورکیا و هێزه‌کانی سه‌ر به تورکیا و یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له چوونه سه‌ره‌وه‌دایه.
ئایا تورکیا ده‌یه‌وێ توڵه‌ی خۆێ له ڕه‌قه بکاته‌وه؟
هێمن سه‌یدی لێکۆڵه‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " به‌ڵی به‌راستی ئه‌و شه‌ڕه ( احتمالیه) وا ته ئه‌و شه‌ڕه‌ی که شیانی هه‌یه، تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر گرنگ ده‌بێ نه‌ک ته‌نیا بۆ کورد و بۆ تورک، به‌ڵکو بۆ هێزه ناوچه‌یی و هێزه جیهانیه‌کانیش، ده‌بینین به‌رده‌وام له دۆڕندایه، ده‌بینین پێگه‌ی سیاسی و سوپایی کورد به راستی به‌رده‌وام خه‌ریکه گه‌شه ده‌کا، هه‌ر ئه‌ورو بیستمان نه‌ک ته‌نها گهمارۆێ ڕه‌قه به کۆتایی گه‌یشت به‌ڵکو دوو گه‌ڕه‌کی نوێ گیراوه، ئێستا ده‌کرێ بڵێن تورکیا دوواترین هه‌وڵی خۆێ ده‌دا ".
کاک هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌لێت " ئه‌و هێڕشه ئه‌گه‌ر بکردرێت تاقیکردنه‌وه‌یه‌که له پێشدا بۆ هێزی تورکیا و هاوپه‌یمانه‌کانی که تاخوا چه‌نده ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه ، دووه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنی توانایی هێزه‌کانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌له که له ئه‌فرین چه‌نده ده‌توانن خۆڕاگری بکه‌ن وه هه‌ر وه‌ها تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر گرنگیشه بۆ ئه‌مه‌ریکا و بۆ روسیا، داخوا روسیا ئاماده‌یه له ته‌واوی به‌ڵێنه‌کانی خۆێ پاشگڵ بێته‌وه، داخوا ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌یه له ڕه‌قه له‌گه‌ڵ کورد شان به شان خه‌بات بکا، داخوا له ئه‌فرین بێده‌نگ ده‌بێ یان یا وه ده‌نگ دێ یان هه‌ڵویستی سوپایی یان سیاسی ده‌بێ، له یه‌ک دوو رۆژی داهاتوودا ئه‌و شه‌ڕه ئه‌گه‌ر بکرێت زۆر شتمان بۆ روون ده‌کاته‌وه ".
کاک هێمن ده‌شڵێت " تورکیا له قوناغی یه‌کمدا ناتوانێ ئه‌فرین داگیر بکات، له قوناغی دووه‌مدا من ده‌بینم کورده‌کان زۆر به جوانی هێڕشێکی پێشگیرانه له خۆ ده‌که‌ن، هه‌ر له ئێستادا باس له‌وه ده‌که‌ن که ئێمه جه‌رابلس و الباب له هێزه‌کانی سه‌ر به تورکیا وه‌رده‌گرێنه‌وه، واته ته‌نانه‌ت رانهوهستاوون ئه‌فرین داخواشکهست بخوا یان نه، ئه‌گه‌ر به فه‌رزێکی زۆر لاواز تورکیا بتوانێت ئه‌و ناوچه‌یه داگیر بکات و له چنگی کورد ده‌ربێنێ، له زۆر شوێنی دیکه بهراوروو هێڕش ده‌بێته‌وه، تورکیا ئه‌و تواناییه‌ی نییه وه هیچ به دووری ناێبینم که ئاکامێکی پێچه‌وانه‌ی هه‌بێت ".