به‌ره‌به‌يانى ڕۆژى دووشه‌ممه سوپاى پاسدارانى ئێران جارێكى تر ناوچه سنوريهكانى باڵه‌كايه‌تى تۆپبارانكرد كه تێدا ئافره‌تێك برينداربووه و زيانێكى زور به‌ر به ماڵ و ماڵات و ئۆتۆمبێل و كێڵگه كشتوكاڵيهكانى جوتيارانى هه‌ر يه‌كه له گونده‌كانى گه‌له‌ژێر و گونده‌ژوور و كوێستانه‌كانى كۆنه ڕێ و دينۆ و كانى سۆرك و گردوگۆى لێكهوتهوه و به‌شێك له هاوڵاتيانى ناوچه‌كه له ترسى تۆپبارانى كۆمارى ئيسلامى ماڵه‌كانيان جێهێشتووه.
ئه‌حمه‌د قادر قايمقامى قه‌زاى چۆمان له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شى كوردى ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا ده‌ڵێت به‌هۆى تۆپبارانه‌كانى ئێرانه‌وه ئافره‌تێك برينداربووه و زيانێكى زۆرى ماڵی به ناوچه‌كه گه‌ياندووه.
ساڵانه ئێران تۆپباران ده‌كات بۆ سه‌ر ناحيهى حاجى هۆمه‌ران و قه‌زاى چۆمان ئه‌مه‌ش ئه‌و كوێستانانه ده‌گرێته‌وه كه كۆچهريیهكان و جوتياران ده‌گرێته‌وه و ئه‌و ژيانهى كه‌له‌وێ هه‌يانه لێيان تێكده‌چێت.
جارێکی تریش بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ئێران تۆپبارانى ناوچه‌كه‌ى كردەوه ، هه‌روه‌ها زيانى ژينگهييشى به‌دواى خويدا هێنا . له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه ئه‌م تۆپبارانه بۆ سه‌ر ئه‌و حيزبانهن كه له‌و ناوچانه بنكه و باره‌گايان هه‌يه ياخود بۆ سه‌ر گوندنشينانه ؟ قايمقامى چۆمان دەڵێت ئه‌وان به بيانوى جۆراجۆر ئه‌و تۆپبارانانە ده‌كه‌ن و دەشڵێت ئێمه له ڕێگاى دام و دهزگافەرمییەکانی حكومه‌تى هه‌رێمەوە هەوڵدەدەینئهم جۆره تۆپبارانانه دووباره نه‌بنەوە. ،
لە وەڵامی پرسیارێکی ئەحمەد زێباری سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی دەنگۆی برینداربوونی چەندپێشمەرگەیەکی کۆمه‌ڵه‌ى شۆڕشگێڕانى كوردستان بەهۆی تۆپبارانەکەوە، ئه‌حمه‌د قادر قايمقامى چۆمان ده‌ڵێت ئاگادارنییە و "ته‌نها ئه‌وه ئاگادارين كه‌وا زيان به كۆچهرهكانى ئه‌و ناوچانه كه‌وتووته‌وه كه برينداريان هه‌يه."
بەڕێز قادر ده‌ڵێت حكومه‌تى هه‌رێم ئاگادارى كۆمارى ئيسلامى ئێران ده‌كاتەوە و "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێمه سه‌روى خومان و لايه‌نى په‌يوه‌نديدار ئاگادار دهكهينهوه و ئه‌وانيش كارى پێويست ده‌كه‌ن."
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە: