دکتۆر مه‌نسور سوهرابی:کۆنفرانسی نێۆنه‌ته‌وه‌یی چاره‌ی کێشه‌ی تۆز و خۆڵ بارین ناکات به‌ڵکو له رێگاێ دیپلوماسیهوه ده‌بێ چاره‌سه‌ر بکرێت
کێشه‌ی گه‌رد و غوبار یان تۆز و خۆڵ له‌و وڵاتانه‌ی دهشتاوی و بیابان و کم ئاون له‌وانه‌یه کارێکی ئاسایی بێت، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا وڵاتانێک وه‌کو عێراق و ئێران له راده‌به‌ده‌ر جار هه‌بوه تووشی تۆز و خۆڵ بارین بوونه. ئێستاکه بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌و دیارده‌یه کۆنفرانسێکی نێۆنه‌ته‌وه‌یی له تاران به‌رێوه دهچییت. ئاخۆ هۆێ چییه ئێران کۆنفرانسێکی له‌و باره‌یه‌وه رێک خستووه؟
ئاخۆ سه‌رچاوه‌ی ئه‌م تۆز و خۆڵه چییه، سرۆشتیه یان کاری مرۆڤه؟
تاچه‌ند گۆڕانی که‌ش به‌م دیارده‌یه‌وه گرێدراوه ؟
دکتۆر مه‌نسور سوهرابی مامۆستای لێکۆڵه‌ر له زانکۆێ کیێل Kiel له ئه‌ڵمانیا له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئێران ده‌مێکه ده‌رگیر وه یاخود تووشی ئه‌و کێشه بوه له ده‌رئه‌نجامی شوڕشی کۆماری ئیسلامی، شه‌ری ئێران و عێراق وه وه‌کو پرۆژههایهک که له ده‌ورانێکدا به‌ناوی سازنده‌گی له ئێران‌دا به‌رێوه ده‌چوو، ئه‌و کێشه‌یه به‌داخه‌وه پشت گوێ خرابوو وه زۆر کاریان له‌سه‌ر نه‌کرد وه پاشان ئه‌و گرفته زه‌قتر بوه‌وه و هاته به‌رچاو و زۆرتر هه‌ستی پێیکرا، ئه‌م مه‌سه‌له‌ی خۆڵ بارینه خوزستان، ئیلام، کرماشان و کوردستانی (سنه) گرته‌وه و خه‌ڵکه‌که‌ی تووشی قه‌یران کرد و ژیان سه‌ختتر بوو، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه فیشار له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت زۆرتر بوه‌وه که ده‌وڵه‌ت ده‌بێ بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه چاره‌یه‌ک بدۆزێته‌وه".
دکتۆر مه‌نسور هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت" ئاغای رۆحانی هه‌م له ده‌وره‌ی پێشووێ سه‌رۆک کۆماری و هه‌م له‌م ده‌وره‌دا دا به‌ڵێنی به خه‌ڵک دابوو که له‌و باره‌یه‌دا ده‌بێ کارێک بکا، له‌به‌ر ئه‌وه هاتوون ئه‌م کۆنفرانسه نێۆنه‌ته‌وه‌ییه له تاران ساز داوون و فه‌ره‌تر له 30 وڵات بۆ ئه‌و کۆنفرانسه بانگهێشت کراوون، ئه‌ڵبه‌ته به رای من کۆڕ و کۆنفرانسی زانستیانه باشه به‌ڵام ده‌توانن له رێگاێ دیپلۆماتیکه‌وه ئه‌و کێشه چاره‌سه‌ر بکه‌ن، ره‌نگه ئه‌و کۆنفرانسه ده‌سکه‌وتی زانستی هه‌بێت به‌لام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ کاریگه‌رانه کار بکه‌ین و فه‌وری ئه‌و قه‌یرانه چاره‌سه‌ر بکه‌ین له‌و جۆره کۆنفرانسانه ده‌سکه‌وتێکی واێ نییه".
دکتۆر مه‌نسور ده‌شڵێت " له راستیدا ئێران خۆێ له ناوچه‌یه‌کدایه نیوه ووشکه، بارانی خۆێ که‌مه، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رچاوه‌کانی ئاویش له ساڵانی رابوردوودا زۆر هه‌ڵه بوه که بوه‌ته هۆێ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ێ زۆری ئاو له ده‌ست بجێت، کشت و کاڵی زۆر لاوازه، به‌نداوێکی یه‌کجار زۆر لێدراوه، ئاوه‌کان لادراوون گوێزراونه‌ته‌وه بۆ جێگاێ تر، ده‌ستکاری و ده‌ست درێژی له سروشت کراوه ، به گوێره‌ی توانایی سروشت کار نه‌کراوه که بوه‌ته هۆێ ووشکبوونی هه‌ندێ له چاڵاوه‌کان وه هه‌ندێکیش خه‌ریکه ووشک ده‌بن، وه ووشکبوونی چالاوهکان هۆیه‌ک بوه بۆ درووسیبونی له‌و ناوچانه ".