ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهاینی ڕایگه‌یاندا به‌لانی که‌م 3 که‌س تووشی نه‌خۆشی سووپهربهگ Gonorrhea بوون و چاره‌سه‌ری نیه، ئه‌گه‌ریشی هه‌یه له ڕێگای سێکسه‌وه بڵاوبێته‌وه.
شاره‌زایانی ڕێکخراوه‌که ده‌ڵین وه‌رده‌کاری توێژینه‌وه‌کان دۆخی مه‌ترسیدار ده‌رده‌خات سه‌رباره‌ت به به‌رگریکردنی به‌هێزی به‌کتریاکانی هۆکارن و له‌ڕێگای سێکسه‌وه باڵاودهبنهوه به‌رامبه‌ر به ئه‌نتیبایه‌تیک و ته‌نها پرسی کاته ئهتیبایهتیک وه‌ک داوا به‌کارهێنان دژ به نه‌خۆشی سوزه‌نه‌ک به‌کاربێت.
تێۆدۆرا وای شاره‌زای تایبه‌ت به کۆپیکردنی مرۆڤایه‌تی له ئاژاسنی ته‌ندروستی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له جنێڤ ده‌ڵێت " به‌کتریای سووزه‌نه‌ک زۆر زیره‌که، هه‌چ که‌ڕه‌تێک جۆرێکی نوێ له ئه‌نتیبایه‌تیک بۆ چاره‌سه‌ر به‌کاربێت، به‌رگریه‌کی جیاواز دره‌ست ده‌کات".
ڕێکخراوی ته‌ندروستی ده‌ڵێت ساڵانه 78 ملێۆن که‌س تووشی سووزه‌نه‌ک ده‌بن، که نه‌خۆشیه‌که له‌ڕێگای سێکسه‌وه ده‌گوازرێته‌وه و تووشی کۆئاندامی زاوزێ و کۆم و قووڕگ ده‌بێت.
ڕێکخراوه‌که ده‌شڵێت له‌توێژینه‌وه‌کاندا له نێوان ساڵانی 2009 بۆ 2014 ئه‌نجامداروه به‌رگریه‌کی گه‌وره‌ی نه‌خۆشیه‌که بۆ ده‌رمان هه‌بوه. له‌سه‌ره‌تادا بۆ ده‌رمانی سیبرۆفلۆکزاسین ciprofloxacin، ئه‌مه‌ش بۆته به‌هێزبوونی به‌کتریاکه‌وه دواتر به‌رگریی بۆ ده‌رمانی جۆری دووهه‌م به ئهزیپرۆمیسین azithromycinناسراوه به‌رزبۆته‌وه.
توێژینه‌وه‌یه‌ک: ڕه‌نگه گۆڕانکاری که‌ش و هه‌وا که‌نارێکی ووشکی ئه‌فریکا بۆ سه‌وزایی بگۆڕێت.
زاناکان ده‌ڵین یه‌کێک له‌جێگا ووشکه‌کانی جیهان له ئه‌فریکا –ناوچه‌ی که‌نار - له‌وانیه به‌ره‌و سه‌وزبون بگۆڕێت، ئه‌گه‌ر گه‌رمای زه‌وی 2 پله‌ی سه‌دی به‌رزبێته‌وه که ده‌بێته هۆی بارانی به‌خوڕی زۆر.
ناوچه‌ی که‌نار له ئه‌فریکا له که‌ناری مۆریتانیا و مالی له ڕۆژئاوا به‌ره‌و سودان و ئه‌ریتریا له ڕۆژهه‌ڵات درێژده‌بێته‌وه، و که‌ناری باشووری بیابان که جێنشینی 100 ملێۆن که‌سه.
ناوچه‌که گرفتی که‌شوهه‌وای سه‌ختی به‌خۆوه بینیوه، له‌وانه ووشکه‌ساڵی له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر گازی دووهه‌م ئۆکسیدی کاربۆن به‌رده‌وام به‌فراوانی به‌م ڕێژه‌یه‌ی ئێستا پرژبێتهوه، ئه‌وا گه‌رمبوونی جیهان زیاتر له دوو پله‌ی سه‌دی ده‌بێت، به‌رزتر له‌ئاستی به‌ر له‌شۆڕشی پیشه‌سازی.
توێژه‌ره‌وان له په‌یمانگای بۆتسدام بۆ توێژینه‌وه‌ی کاریگه‌ری که‌ش، هه‌وا ده‌ڵین هه‌ندێک ڕووداوی سروشتی له‌ناوچه‌ی که‌نار پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی که‌می ڕێژه‌ی باران ده‌که‌ن. به‌ڵام مه‌ترسیه‌ک هه‌یه که‌ش و هه‌وا به‌گشتی له‌کۆتایی ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا و به‌ته‌واوه‌تی بگۆڕێت.
ئه‌گه‌ر ناوچه‌ی که‌نار بارانی زیاتری تێدا ببارێت، واته ئاوی زیاتر بۆ کشتوکاڵ و پیشه‌سازی و به‌کارهینانی ناوماڵ ده‌ره‌خسێت.
توێژه‌ره‌وان دهڵشین به‌هۆی کۆڕانکاری له‌ساڵانی دواییدا، ئه‌گه‌ری هه‌یه خه‌ڵکی بخاته دۆخی که‌شوهه‌وای ناڕێکه‌وه، له‌وانه ووشکه ساڵی و دواتر ڕوودانی لافاو گه‌وره به‌دوایدا.
ڕاپۆرت: ڕوسیا له پشت هاکردنی کۆمپانیاکانی وزه‌ی ناوه‌کی ئه‌مریکایه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌یه‌کی ناودار، هاککارانی چووبوونه تۆڕی کاری کۆمپانیاکانی وزه و وزه‌ی ناوه‌کی ئه‌مریکا له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا، کار بۆ حکومه‌تی ڕوسیا ده‌که‌ن.
ڕۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست" Washington Post ڕایگه‌یاندا به‌رپرسانی ئه‌مریکا نه‌یانویست ناوی خۆیان ئاشکراکه‌ن، دووپاتیانکرده‌وه هاککاران کار بۆ حکومه‌تی ڕوسیا ده‌که‌ن.
به‌رپرسه‌کان به ڕۆژنامه‌که‌یان ووتوه، "خواسته‌کانی ڕوسیا له‌م کاره نادیاره به‌هۆی ئه‌وه‌ی کاری کۆمپانیاکان نه‌وه‌ستاوه".
به‌ڵام به‌رپرسێکی ئه‌مریکا ده‌ڵێت "به‌هێرشی سایبه‌ر داده‌نرێت، وه‌ک هه‌وڵێکی دزه‌کردن بۆ زانینی ڕێگاکانی چوونه ناوه‌وه بۆ سیسته‌می کۆمپانیاکان.
ووتیشی "ئه‌مه کاری خراپی هاککارانه".