Accessibility links

خه‌ڵه‌ف ئه‌حمه‌د شاتوانی: کاک قوباد و دکتۆر نه‌جمه‌دین وه‌کو نوێنه‌ری یه‌کێتیی له‌ کۆبۆنه‌وه‌که‌ی پیرمام به‌شداریان کردووه‌


\
\

چه‌واشه‌کاری له‌ هه‌رێمی کوردستان گه‌یشتوه‌ته‌ راده‌یه‌ک راست و نه‌ راست له‌ یه‌ک جیا ناکرێنه‌وه‌. به‌ پێی میدیاکان یه‌کێتیی و گۆڕان بریاریان دابوو که‌ له‌ کۆبۆنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای رفراندوم له‌ پیرمام به‌شداری نه‌که‌ن، به‌ڵام میدیاکان باس له‌ به‌شداریکردنی قوباد تاڵه‌بانی و دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم له‌ کۆبۆنه‌وه‌دا ده‌که‌ن. سامان گه‌رمیانی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان ده‌ڵێت “ئەوان وەك بەرپرسی پۆستەكانیان بەشداری كۆبونەوەكەی پیرمامیان كردبو”. هۆشیار زیباری ده‌ڵێت وه‌کو نوێنه‌ری یه‌کێتیی به‌شداریان کردوون و هاووڵاتیانیش له‌م میانه‌دا گیریان خواردووه‌ ئاخۆ کێ راسته‌.

خه‌ڵه‌ف ئه‌حمه‌د شاتوانی ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له‌ سه‌ر لیستی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " من وه‌ک په‌رله‌مانتارێک قسه‌ ده‌که‌م نه‌ک وه‌ک ووته‌ بێژی یه‌کێتیی ئه‌وه‌یه،‌ حاڵه‌تێک هه‌یه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان جیاوازین یه‌ک حیزب نیین، دوو حیزبی جیاوازین و له‌گه‌ڵ پارتیش جیاوازین و دوو حیزبی جیاوازین، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیازمان جیاوازه‌، ده‌بێ به‌ جیاوازی بیر بکه‌ینه‌وه‌، بۆ نموونه‌ ئێمه‌ نامانه‌وێ له‌گه‌ڵ پارتی تێکیبده‌ین، چونکه‌ له‌ ده‌رئه‌نجامی تێکدانی یه‌کێتیی و پارتی له‌ درێژایی مێژوو به‌ زیان که‌وتوه‌ته‌وه‌ و ناتوانین له‌گه‌ڵ گۆڕانیش تێکیبده‌ین چونکه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕانیش له‌و ناوچه‌ی هه‌ر زیان ده‌گه‌ینێ".

کاک خه‌ڵه‌ف هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئێمه‌ نه‌مانوتووه‌ له‌ کۆبۆنه‌وه‌ی رفراندوم به‌شداری ناکه‌ین، راگه‌یاندنی کۆبۆنه‌وه‌که‌ ماوه‌، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌وتراوه‌ یه‌کێتیی بۆێ نییه‌ بچێته‌ کۆبۆنه‌وه‌یه‌ک که‌ باسی رفراندومی تێدا بکرێ"

کاک خه‌ڵه‌ف ده‌شڵێت " ئه‌وه‌ که‌ی پرسیاره‌ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌ وه‌ کوری جه‌نابی مام جه‌لاله‌، نوێنه‌ری یه‌کێتییه‌ له‌ حکومه‌ت به‌ هه‌ر سیفه‌تێک بچێته‌ هه‌ر کۆبۆنه‌وه‌یه‌که‌وه‌ جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ته‌ وه‌ نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتییش ئه‌کا، یه‌کێتیی ئاگاداره‌ له‌وه‌ێ کاک قوباد به‌شداری کۆبۆنه‌وه‌ی کردووه‌، دکتۆر نه‌جمه‌دینش ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیه‌، به‌ڵێ هه‌ردووکیان به‌شداری کۆبۆنه‌وه‌ی رفراندومیان کردووه‌ و وه‌ ته‌حمولی مه‌سائیلی رفراندوم و ئه‌وانه‌ش ئه‌که‌ن به‌ڵام سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان کارا بکرێته‌و ئه‌وجا ئێمه‌ به‌شداری رفراندوم ئه‌که‌ین ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:38 0:00

XS
SM
MD
LG