لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئازادکردنی شاری موسڵدا وەک چۆن پرسیاری نوێ هاتوونەتە ئاراوە ئاوەهاش نیگەرانی نوێشی بە دوای خۆیدا هێناوە.
لەو پرسانەی لە قۆناغی پاش داعشدا بە نیگەرانییەوە لێی دەڕوانرێن دۆسێی ئاشتی و سەقامگیرییە لە عێراقدا.
بەختیار کەریم، نوسەر و لێکۆڵەر دەڵێت نکوڵی ناکرێت لەوەی کۆتاییهێنان بە داعش ڕووداوێکی زۆر گرنگە بە تایبەتیش لە شاری موسڵ، بەڵام وەک دەڵێت پێناچێت ببێتە سەرەتایەک بۆ دروستبوونی ئاشتی لە عێراق و لە ناوچەکەشدا.
بەختیار کەریم ئاماژەش بەوە دەکات شەڕی داعش بووە هۆکاری دروستبوونی میلیشیای شیعە کە شوناسێکی ئاینی زۆر توندی هەیە و دووبارەکردنەوەی هەمان ئەزموونی ئێرانیەکانە لە دروستکردنی میلیشیاکانی لەسەر بنچینەی ئاینزایی پێکهێنراون.
لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بەختیار کەریم باسیش لەوە دەکات وڵاتی عێراق لەسەر ئەو بنچینەیە دروست بووە کە دەبێت دەوڵەت بەهێزبێت و لە نەیارەکانی بدات و فەرمانڕەوایانی ئەمڕۆی عێراق لەسەر هەمان فەلسەفەی سیاسی دەڕۆن بەڕێوە و دەشڵێت فەرمانڕەوایانی ئەمڕۆی عێراق لێدان و سەرکوتکردنی نەیارەکان لە عێراقی ئەمڕۆدا بە هاتنە ئارای ئاشتی دادەنێن.
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە: