کۆمپانیای کیمیاوی ئه‌ڵمانیا ناسراو به پاسف تۆڕێکی نوێی ئاشکرا کرد دژ به مێشووله به‌کار دێت و له‌لایه‌ن ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانیه‌وه په‌سه‌ندکراوه.
تۆڕکه له‌جۆرێکی نوێ له‌ماده‌ی کیماوی دروستکراوه کۆمپانیاکه به‌هیوایه هاریکاربێت له‌نه‌هێشتنی نه‌خۆشی مه‌لاریا.
به‌پێی ئاماره‌کانی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌وه‌تای ساڵی 2000 گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی مه‌لاریا به‌ڕێژه‌ی 60% که‌م بۆته‌وه. مه‌لاریا ساڵانه ده‌بێته هۆی گیان له‌ده‌ستانی نزیکه‌ی 430 هه‌زار که‌س.
گرفته‌کانی له‌ئێستادا ڕووبه‌ڕووی نه‌مانی ئه‌و نه‌خۆشیه له‌وه‌دایه مێشووله‌که به‌رگری بۆ ده‌رمانی کیمیاوی به‌هێزتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها مه‌لاریا خۆی به‌رگری بۆ ده‌رمان به‌رزده‌بێته‌وه.
کۆمپانیای باسف ووتیشی تۆڕی پاسف ده‌رمانێکی نوێ له‌خۆ ده‌گرێت به‌ناوی کلۆرۆفیناپیر که بۆ 20 ساڵه له کشتوکاڵدا به‌کار دێت بۆ له‌ناوبردنی مێروو. ده‌شڵێت تۆڕێکه به‌لانی که‌م بۆ 3 ساڵ به‌کاردێت و ده‌توانرێت 20 که‌ڕه‌ت بشۆرێت.
ووتیشی پێشبینی ده‌کرێت ئه‌م به‌رهه‌مه له کۆتایی ئه‌مساڵدا بۆ وه‌زاره‌ته‌کانی ته‌ندروستی و ڕێکخراوه‌کانی هاریکاری له‌به‌رده‌ستدا بێت.
که‌بسولێکی ئاسمانی گه‌وره‌ترین گه‌رده‌لولی وزه‌ی خۆر له واڵایی ده‌ستنیشان ده‌کات.
که‌بسولی ئاسمانی ناسا ئه‌وه‌ی له ده‌وری هه‌ساره‌ی بیرجس ده‌سوڕێته‌وه، وێنه‌ی گه‌وره‌ترین گه‌رده‌لولی وزه‌ی خۆری له‌سیسته‌می کۆمه‌ڵه‌ی خۆردا گرتوه.
که‌پسولی جۆنۆ راسته‌وخۆ چۆته سه‌ر په‌ڵه ڕه‌نگ سووره‌که‌ی هه‌ساره‌ی بیرجس ناسراو به هه‌ساره‌ی مووشته‌ری، له‌دووری 9 هه‌زار کیلۆمه‌تره‌وه تێپه‌ڕیه‌وه.
له‌وێنه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێت کێژهڵووکهکه درێژی 16 هه‌زار کیلۆمه‌ته‌ر ده‌توانێت زه‌وی قووت بدات و بۆ چه‌ند سه‌ده‌یه‌که به‌رده‌وامه.
توویژهرهوه سکات بۆلتۆن له په‌یمانگای باشوور و ڕۆژئاوا بۆ توێژینه‌وه له سان ئه‌نتۆنێۆ ده‌ڵیت " سه‌دان ساڵه زاناکان چاودێری ده‌که‌ن و پرسیاریان له‌سه‌ر ئه‌و په‌ڵه‌یه‌ی بیرجس لا دروست ده‌بێت. به‌ڵام له‌ئێستادا باشترین و ڕوونترین وێنه‌مان له‌سه‌ری ده‌ستکه‌وتوه.
بۆلتۆن ده‌ڵێت بۆ شیکردنه‌وه‌ی وینه‌کان کاتی زیاترمان دوێت، به‌هیواین زانیاری زیاتر له سه‌ر ڕابردوو و داهاتوی ئه‌و گێژهڵووکهیهمان ده‌سکه‌وێت.
له‌ساڵی 2011دا جونۆ به‌ره‌و واڵایی هه‌ڵدرا و له‌مانگی 6ی ڕابردوودا گه‌شته خولگه‌ی هه‌ساره‌که. ئه‌مه‌ش دووهه‌م کهبسووله له‌ده‌وری گه‌وره‌ترین هه‌ساره‌ی کۆمه‌ڵه‌ی خۆر ده‌سووڕێته‌وه.
بڵایندوهیس ئاپسێکه بۆ نابینایان بۆ دۆزینه‌وه‌ی جێگای وه‌ستانی پاس.
بۆ نابینایان هاتووچۆکردن به پاس کاریێکی سه‌خته، به‌ڵام له‌بۆستن ئاپسی بڵایندوهیس بۆ نابینیان وه‌ک GPS وایه.
لویزا ئاگویار ده‌ڵێت ڕێگایه‌کی به‌سوودمان داناوه بۆ نابینایان بۆ دۆزینه‌وه‌ی جێگای وه‌ستانی پاس به‌ناساندنی شته‌کانی دوروبه‌ری جێگای وه‌ستانه‌که، وه‌ک کورسی دانیشتن و دره‌خت و عه‌مودی ئیلیکرتیک، هه‌روه‌ها له‌کاتی هاتووچۆی پاسه‌که‌دا نابینا ده‌توانێت گوێبیستی ئاپسهکهبێت که نابیناکه ئاگه‌دار ده‌کاته‌وه له تێپه‌ڕبوون به شه‌قامه‌کاندا و نزیکبوونه‌وه‌ی له جێگای مه‌بست.
لویزا ده‌ڵێت به‌گشتی ئاپسه‌که نزیکه‌ی 5200 جێگا وه‌ستانی پاس له بۆستن ده‌ناسێته‌وه. دانه‌رانی به‌رنامه‌که به‌نیازن هه‌وڵه‌کانیان بۆشاریدیکهش به‌رفراوان که‌ن.
هه‌رچۆنێک بێت ئاپسه‌که بۆ نابینایان واته توانای زیاتر بۆکارئاسانی ئه‌وچینه‌ی کۆمه‌ڵگا.