یه‌کێک له‌و ره‌وش و باوه‌ی که له فه‌رهه‌نگ و که‌لتووری گه‌لاندا باوه ستایش‌کردن و رێزگرتنه له که‌سایه‌تیه‌کانی، واته‌ی ئه‌وانه‌ی کات و ژیانی خۆیان له پێناودا ته‌رخان کردوون. دکتۆر عه‌بدولره‌حمان قاسملو یه‌کێک له‌و که‌سایه‌تیانه‌دایه که ساڵانه نه‌ک هه‌ر دیموکراته‌کان به‌ڵکو گه‌لی کورد به‌گشتی ساڵیادی تیرۆرکردنه‌که‌ی به‌رز را ده‌گرن و یاد ده‌که‌نه‌وه. ئاخۆ یادکردنه‌وه و به زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره رۆژانه له رۆژ ژمێری کوردی‌دا چ گرنگیه‌کی هه‌یه؟
دکتۆر هێمن سه‌یدی لێکۆله‌ر وچاودێری کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " نه‌ته‌وه به‌شێکی له رێگاێ هێماوه ساز ده‌کردرێت وه من پێیم وایه دکتۆر قاسملۆێ نه‌مر هێمایه‌کی کورده، ئێمه ته‌نیا خۆمان وه‌کو سکرتێری حیزبی دیمۆکرات ده‌ناسین، ده‌نا له ئاستی ئێران‌دا دکتۆر قاسملو وه‌کو سکرتێری حیزبی دیمۆکرات ناناسرێ، بۆ کابرایه‌کی خه‌ڵکی کرمان و شیراز جیاوازیه‌کی واێ نییه که دکتۆر قاسملو سکرتێری کام حیزب بوه، ته‌نها ئه‌وه ده‌زانن که که‌سایه‌تیه‌کی گه‌وره‌ی کورد بوه، له ئاستی جیهانیشدا ته‌نانه‌ت وه‌کو کوردی ئێرانیشی ناناسن به‌ڵکو هێمای ئاشتیخوازی کورده، له ئاستی نێۆنه‌ته‌وه‌ییدا ئێمه ده‌توانین بڵێن که دکتۆر قاسملو که‌سایه‌تیه‌کی کورد بوو که له پێناو ئاشتیخوازیدا گیانی به‌ختکرد ".
کاک هێمن هه‌ر وه‌ها سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌و خه‌باته‌ی دکتۆر قاسملو ئاخۆ زانستیانه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ کراوه ده‌ڵێت " به بروای من ئه‌وه‌نده (تخریب) کراوه وه یاخود تێکدراوه ئه‌وه‌نده رێزی لێنه‌گیراوه، دکتۆر قاسملو له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، ته‌واوی سه‌روه‌ت و سامانی ژیانی خۆێ داناوه له پێناوی خه‌باته‌که‌یدا، له ئاستێکی زۆر به‌رزی زانستی دا بوو، ئه‌گه‌ر وا دایشبنێن کوره هه‌ژاریش بۆ بێ، ئه‌وه‌نده له ئه‌وروپا گه‌شه‌ی کردبوو 50 ساڵ له‌مه‌و پێش وه‌کو مامۆستایه‌کی زانکۆ و هه‌تا هه‌تایه ژیانێکی خۆش و ده‌وڵه‌مه‌ندانه بۆ خۆێ و بنه‌ماڵه‌ی دیاری بکا، به‌ڵام هه‌موو ژیانی خۆێ، کاتی خۆێ له پێناو نه‌ته‌وه‌که‌یدا ته‌رخان کرد، به‌داخه‌وه که‌سایه‌تی دکتۆر قاسملو، من دڵنیام ئه‌گه‌ر کورد نه‌با، خودی کورده‌کان زیاتر رێزیان لێده‌گرت ".
کاک هێمن ده‌شڵێت " ئێمه دوو شتمان هه‌یه که ده‌بێ له یه‌کیان جودا ب‌که‌ینه‌وه ( یه‌ک تحلیله، یه‌ک ته‌جلیل) واته یه‌ک شێکردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنه و یه‌کیش ستایش و رێز لێگرتنه، ئێمه له ساڵدا سێسه‌د و شه‌ست و قسور رۆژمانهه‌یه که تحلیلی دکتۆر قاسملو بکه‌ین به‌ڵام ئه‌و کاته‌ی به‌ره‌به‌ری شه‌هیدبوونیه‌تی کاتی ته‌جلیله، کاتی رێز لێگرتنه، کاتی تاوانبارکردنی دوژمنه، کاتی به‌رجه‌سته‌کردنه‌وه‌ی ئه‌بعادی تاوانه‌که‌یه، من له‌گه‌ڵ ئه‌ودام که نه ته‌نیا دکتۆر قاسملو ، که گه‌وره‌تر له دکتۆر قاسملو که قازی مه‌حه‌مه‌دیش له جێ خوێدا ته‌حلیل بکرێت، هه‌ڵسه‌نگاندنی بکرێتوه ئه‌گه‌ر پێویست بێت ره‌خنه‌ی لێ‌بگیردرێت".