هه‌وڵدانه‌کان له چه‌ند ساڵی رابوردوودا بۆ ئه‌نجامدانی کونگره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی بۆ هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان سه‌ری نه‌گرت. به ده‌ستپێشخه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان KNK له رۆژانی 15 – 16 ژولای کۆبۆنه‌وه‌ی راوێژکاری نه‌ته‌وه‌یی له شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو.
تاهیر کهمالیزاده جێگری هاوسه‌رۆکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان KNK و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی رێبه‌رایه‌تی له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کاره‌که‌ی ئه‌وه‌یه له سه‌ر تێکۆشانی خۆێ به‌رده‌وام بێت تا ئاره‌زوه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌گاته دی، ئه‌و بارودۆخ و هه‌ل و مه‌رجه‌ی که کوردستانی تێدایه پێویستی به‌وه ده‌کرد هاوارێک، بانگه‌وازێک ئاراسته‌ی خه‌ڵکی خۆمان بکه‌ین و به پشتێوانی رووناکبیران، رۆژنامه‌نووسان و پارته‌کانی کوردی رابگهینیین که هه‌لێکی زۆر گه‌وره‌یه، هه‌لێکی بنه‌ره‌تی هاتوه‌ته گۆرێ وه شیانێکی زۆر گه‌وره هه‌یه که ئێمه سه‌رکه‌وتوو بین و ببینه ئه‌کته‌رێک له گوره‌پانی سیاسی‌دا، بۆیه ئێمه دیسان چوین و داوامان له خه‌ڵکی کوردستان و پارته‌کان کرد بۆ ئه‌وه‌ی کۆبینه‌وه و به‌لای که‌م له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی که کۆک و نزدیک و هاوبه‌شین کۆببینه‌وه".
کاک تاهیر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان KNK ساڵانێکه کار ده‌کات و زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌که له‌گه‌ڵدایه، به‌ڵام ویستمان به‌رفراوانتر بێت و بتوانی ( قوه اجرائی) واته توانایی جێبه‌جێکردنی هه‌بێت به‌ڵکو بتوانین شتێکی به‌رینتر ساز بده‌ین و مه‌به‌سته‌که ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر شتێکی باشتر هه‌بێت وه یاخود ئه‌لترناتیڤێکی تر هه‌بێ که میلله‌تی کورد به ئاره‌زووێ خۆێ بگا و پارته‌کان بریاری چاره‌ساز بۆ ئێمه بده‌ن".
کاک تاهیر ده‌شڵێت " من بۆ ماوه‌ی 40 رۆژ له‌وێ بووم وه به شانازیه‌وه سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌کانم کرد، له قه‌ندیله‌وه تا مه‌ندیل که هه‌موو پێشوازیه‌کی گه‌رمیان لێ کردین و به دڵخۆشیه‌وه وه‌ڵامیان داێنهوه و پێیم وابوو هه‌موو به‌شداریان بکردبایه به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێ لایه‌ن به‌شدار نه‌بوون ".