له درێژایی مێژوودا گیان و ماڵ، دارایی و سامانی کورده فه‌یلیه‌کان له عێراقدا له به‌رامبه‌ر مه‌ترسیدا بوه، له هه‌ڵسان و کشاندا بوه، چ به هۆێ ناکۆکیه‌کانی ئه‌مرۆێ نێوان هه‌رێم و به‌غدا وه یاخود دوێنی به هۆێ شوڕشی چه‌کداری گه‌لی کورد. ئه‌مرۆش به هۆێ پرسی رفراندوم و سه‌ربه‌خۆیی دیسا گوێبیستی هه‌ڕه‌شه ده‌بین. ئاخۆ تا چه‌ند له راستیدا گیان و ماڵی کورده فه‌یلیه‌کان له مه‌ترسیدایه؟
جه‌واد مه‌لکشاهی رۆژنامه‌وان و میدیاکار له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" کێشه‌ی کوردانی فه‌یلی له عێراقدا له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی عێراقی ده‌ستیپێکردووه و تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه، کێشه‌که ئه‌وه‌یه رێبازێک هه‌یه که ( تقبلی) به‌رامبه‌ره‌که‌ی ناکا، ئێمه‌ش وه‌کو کوردی فه‌یلی هه‌میشه هه‌ر کاتێک شورشێک له کوردستان هه‌ڵگیرساوه یاکو بزوتنه‌وه‌یه‌ک له کوردستان بوه، ده‌سکه‌وتێک بۆ میلله‌تی کورد بوه، ئێمه وه‌کو سه‌نگه‌ری یه‌کم له‌به‌رامبه‌ر شوفینی و ره‌گه‌زپه‌رسته‌کاندا بوینه وه هه میشه که‌وتوینه‌ته به‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی وه هه‌ر کاتێک هه‌رێمی کوردستان له هه‌ر بوارێک‌دا ده‌سکه‌وتێک به ده‌ست بێنی، ئێمه ئه‌بینه قوربانی ئه‌و ده‌سکه‌وته وه هه‌میشه هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌کرێ ".
کاک جه‌واد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ساڵی 2010 که هه‌رێمی کوردستان ده‌ستیکرد به هه‌ناره‌کردنی نه‌وت دیسان لێره‌وه هه‌ڕه‌شه‌مان لێ‌کرا، ئه‌مرۆش که گشپرسی و رفراندومله هه‌رێمی کوردستاندا ده‌کرێ، یه‌کم چین، یه‌کم به‌ش له گه‌لی کورد که هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌کرێ کوردانی فه‌یلیه له به‌غدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه نزدیکین له هێڵی ( تماس) له هێڵی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بیدا چ له به‌غدا و چ له ناوچه‌کانی باشوری عێراق و ناوه‌راست، وه ئه‌و هه‌ڕشه‌ی که له لایه‌ن ئه‌ندامێکی پاریزگاێ به‌غدا کرا، ئه‌وه رۆڵێکی هه‌بوه بۆ بزواندنی شه‌قامی عه‌ره‌بی دژ به کورد وه ئه‌گه‌ریش کوردی فه‌یلی تا ئێستا تووشی کوشتن و راونان نه‌بوه به‌ڵام ترس و دڵه‌راوکی و نگرانی هه‌یه سه‌باره‌ت به دووباره بونه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌سات و رووداوانه‌ی به‌سه‌ر کوردانی فه‌یلی هاتووه ".
کاک جه‌واد ده‌شڵێت " من پێیم وایه هه‌تا ئێستا میکانیزمێکی دیاریکراو‌و دا نه‌نراوه سه‌باره‌ت به به‌شداریکردنی کوردانی فه‌یلی له پرۆسه‌ی راپرسی ".