له‌هه‌وڵێکدا بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی بڕژبوونه‌وه‌ی گازی دووهه‌م ئۆکسیدی کاربۆن توێژه‌ره‌وان به‌رنامه‌یه‌کی توێژینه‌وه‌یان له وڵاتی ئۆغه‌ندا خستۆته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه داوا له خاوه‌ن زه‌ویه‌کان ده‌کات دره‌ختی باخه‌کانیان نه‌بڕنه‌وه و ده‌ڵین تائێستا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
توێژه‌ره‌وان بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی خاوه‌ن باخه‌کان پابه‌ندی بهرنامهکهبوون، بۆ چاودێری په‌نایان بۆ وێنه‌ی سه‌ته‌لایت و سه‌ردان بردوه. دارستانی ده‌وری 121 گووندیان بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ چاودێری کردوه، له 60 کووند بڕی 28 دۆلاریان ساڵانه داوه بۆ پارێزگاری له یه‌ک هکتار زه‌وی.
یه‌کێتی زانایانی چاودێری پرژبوونهوه ده‌ڵین بڕینه‌وه‌ی دارستان هۆکاره بۆ پرژبوونه‌وه‌ی نزیکه‌ی 10%ی دووهه‌م ئۆکسیدی کاربۆن له‌جیهاندا. زاناکان ده‌شڵین مانه‌وه‌ی دره‌خته‌کان وه‌ک خۆیان له‌ڕووی تێچوونه‌وه هه‌رزانترین که‌وتوه و له‌ڕووی کاریگه‌ریه‌وه گه‌وره‌ترینه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی برژبوونهوه.
توێژینه‌وه‌که له‌لایه‌ن زانکانی ڕێکخراوێکی هۆڵه‌ندیه‌وه کراوه ناسراوه به پۆرتیکۆس. ئۆغهندایش هه‌ڵبژێردرا به‌هۆی نموونه‌یی پێگه‌که‌ی بۆ به‌رنامه‌که له‌نێوان ساڵانی 2005دا بۆ 2010. هه‌روه‌ها ئه‌و ووڵاته به‌رزترین درهختبڕینی تێدابوه به‌ڕێژه‌ی 2.7% ساڵانه.
توێژینه‌وه‌که ده‌ڵێت وه‌ک سه‌ره‌تا له‌ئاستێکی بچووکدابوه به‌ڵام توانیویه‌تی پارێزگاری له ناوچه‌که بکات، دوای کۆتایهاتنی به‌رنامه‌که‌ش هیج خواستێک بۆ بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌کان نه‌بوه، بۆیه بریاردراوه دڕێژه‌ی پێبدرێت.
توێژینه‌وه‌که ده‌شڵیت ئه‌م به‌رنامه‌یه هانده‌ر نه‌بوه بۆ ناوچه‌کانی که ده‌ست له داربڕینه‌وه هه‌ڵگرن.
دوو که‌سی ئێرانی له ئه‌مریکا توومهتباردهکرێن به‌هاکردن و فرۆشتنی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌چه‌ک.
له‌وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا دوو هاوڵاتی ئێران توومهتبارکران به دانانی پلان بۆ هاکردن و فرۆشتنی پرۆگرامی چه‌ک به‌ئێران، له‌وانه به‌رنامه بۆ دروستکردنی گووله و گووله‌ی تۆپ.
به‌پێی بڕیاره‌که محه‌مه‌د سه‌عید ئاجیلی ته‌مه‌ن 35 ساڵ توومه‌تبار کراوه به ڕێکخستنی محه‌مه‌د ڕازا ڕازاخا ته‌مه‌ن 39ساڵ بۆهاکردنی کۆمپیوته‌ری کۆمپانیاکان بۆ ده‌ستکه‌وتنی به‌رنامه و دواتر فرۆشتنی به‌زانکۆکان و هێزی سه‌ربازی و حکومه‌تی ئێران.
له‌ساڵی 2013 که‌سێک ده‌ستگیرکرا و له ساڵی پاردا له‌گۆڕینه‌وه‌ی دیلدا ڕاده‌ستی ئێران کرایه‌وه، نایاسایانه هاکی ئامێری کۆمپیوته‌ری کۆمپانیای ئارۆ تێک ئهسۆسیتیان کردوه که بنکه‌ی له ڤێرمۆنته.
به‌رنامه دزراوه‌که سیسته‌م و نه‌خشه و شیکردنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی مووشک له‌خۆده‌گرێت، یاسای ئه‌مریکاش بۆ پاراستنی ئه‌وجۆره به‌رنامانه ڕێگه‌نادات ئه‌و ته‌کنه‌لۆجیایه هه‌ستیاره هه‌نارده بکرێت یاخود بفرۆشرێت، به‌تایبه‌تی به‌ئێران که سزای نێوده‌ڵه‌تی و ئه‌مریکای له‌سه‌ره.
دادگای فیدراڵی لهڕۆتلاند له ڤێرمۆنت ئاگه‌دارکردنه‌وه‌ی ده‌ستگیرکردنی بۆ هه‌ردوو که‌سه‌که ده‌رکردوه و باوه‌ڕیه‌کی زۆر هه‌یه ئێرانی بن.
باکووری ڕۆژئاوا، مێژووی گۆڕانکاری هه‌یه، مه‌ترسیدار و کووشنده‌یه.
دیدهوانانی ئه‌وروپا بۆ دۆزینه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر جه‌مسه‌ری باکوور که ناوچه‌ی ئۆقیانوسی ئه‌تله‌سی به ئارامه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ده‌مێکه خۆیان لاداوه له‌که‌شتی درێژخایان له‌ناوچه‌ی کیپ هۆرن له ئه‌مریکای باشوور.
بۆ سه‌دان ساڵ ده‌ریاوانه‌کان سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون له‌دۆزینه‌وه‌ی ڕێڕه‌وێک له باکووری ڕۆژئاوا، له‌وانه جان کابۆت و هێنری هیدسن و فرانسیس دێرک و جیمس کووک.
که‌شوو هه‌وای سه‌خت و به‌فری ئه‌ستوور زۆر لهنێردراوهکانی ناچارکرد لهوئهرکه بگه‌ڕێنه‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ڕووداوی لێنهوکهوتهوه، وه‌ک ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ئه‌فسه‌ری ده‌ریاوانی بریتانیا جان فرانکلین له‌ساڵی 1845دا پاشگه‌زبوویه‌وه. هه‌ندێک نێردراویش هه‌بوو بێسه‌روشوێن بوون.
پیاوه‌کانی فرانکلین به‌هۆی ژه‌هراویبوون به قوورقوشمی قتوی خواردنه‌کان و برسێتیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا، له‌کۆتایدا ئه‌وانه‌ی مابوون به‌هۆی برسیتیهوه گۆشتی مردوه‌کانیان ده‌خوارد.
له‌ساڵانی 2014 بۆ 2016 تێشکاوی هه‌ردوو گه‌وره پاپۆڕێکی HMS Erebus و HMS Terror دۆزرانه‌وه، له‌دوای چه‌ندین ساڵ و نزیکه‌ی 410 هه‌وڵ که‌زۆرینه‌ی به پاپۆڕه سههۆڵشکێنهکانی که‌نه‌دا ئه‌نجامدارا توانرا بگه‌نه ئه‌لاسکا و له‌ساڵی 1969دا یه‌که‌م پاپۆڕی بارهه‌ڵگر گه‌شته ناوچه‌که.
له‌ساڵی 1984دا لینبلاد یه‌که‌م گه‌وره پاپۆڕی گه‌شتیاری بوو به 104 که‌سه‌وه له نیویۆرکه‌وه بۆ به‌نده‌ری یۆکۆهامی ژاپۆن بگات. دوای 32 ساڵ پاپۆڕی سێرنتی کریستاڵ ژماره‌ی پێوانه‌ی تۆمارکرد به 1100 سه‌رنشینه‌وه گه‌شتی کرد.