له رۆژانی رابوردوودا ژماره‌یه‌ک له چالاکان و رۆشنبیران رێکخراوه‌یه‌کیان به ناوی ناوه‌ندی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان راگه‌یاند.
ئایا دامه‌زراندنی ئه‌م ناوه‌ندیه وه‌کو هه‌وڵ و تێکۆشانێکه بۆ پشتێوانی له رفراندوم و سه‌ربه‌خۆیی وه‌کو مافێکی ره‌وای گه‌لی کوردستان یان ئه‌و رفراندومهی که گوایه داخوازی بارزانی بوه و هه‌ندێ لایه‌نی تریش به دوواێدا که‌وتوون؟
ئاسۆ که‌مال رێکخه‌ری ناوه‌ندی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه که ئێمه بزوتنه‌وه‌یه‌کی فیشار له ناو کۆمه‌ڵگا درووست بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خواستی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان که ده‌مێک ساڵه، له‌م 25 ساڵه‌ی رابوردوودا له کوردستاندا هه‌بوه بتوانین ئه‌مه جێ به جێ بکه‌ین وه هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که ئه‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م خواسته به سه‌رکه‌وتن نه‌گا، ئێمه بتوانین له رێگاێ فیشاری جه‌ماوه‌ریه‌وه رووبهرووێ بینه‌وه، به تاێبه‌ت که ئێستا بریاره رفراندوم بکرێت له کوردستاندا ".
کاک ئاسۆ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئێمه پێیداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌که‌ین که ئه‌م رفراندومه ئه‌بی رفراندومێکی ئازاد بێ، رفراندومێکی ره‌سمی بێ، ئه‌بێ ئه‌و ده‌نگه‌ی که خه‌ڵک به سه‌ربه‌خۆیی ئه‌یدا جێ به جێ بکرێ، نه‌ک ئه‌وه‌ی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان دوواێ رفراندومهکه بڵێن ئێمه ناتوانی ئێستا سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌ینین، ئه‌وه مافی خه‌ڵکه وه ئه‌مانه‌وێ له‌م رێگه‌یه‌وه، له رێگاێ درووست‌کردنی فیشاری جه‌ماوه‌ریه‌وه خه‌ڵک ئه‌وه به مافی خۆێ بزانێ که چۆن دێت و ده‌نگ ئه‌دات، ئاواش جێ به جێ کردنی ده‌رئه‌نجامه‌که‌شی مافی ئه‌وه که ئه‌و ئه‌بێ خۆێ سه‌رپه‌رشتی کا و چاو‌دێر بێت و رێگا نه‌دات سه‌ودا به‌م بابه‌ته بکرێت ".
کاک ئاسۆ ده‌شڵێت " رێگا چاره‌ی خه‌ڵکی کوردستان ئێستا رفراندوم و سه‌ربه‌خۆییه، رێگا چاره‌یه‌کی تر له عێراقدا نییه بڵێ ئێمه ئه‌توانین له‌گه‌ڵ عه‌بادی دا بمینینه‌وه یان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی شیعه‌ی عێراقیدا بمینینه‌وه، ئه‌مه حکومه‌تێکه که سیاسه‌ته‌که‌ی، ده‌ستوره‌که‌ی، دام و ده‌زگاکانی، کرده‌وه‌ی رۆژانه‌ی هه‌مووێ هه‌مان دیکتاتۆریانه‌ی حکومه‌ته‌کانی پێشوویه ".