ئه‌و رفراندومهی که بریاره له 25 مانگی سیپتامبر به‌رێوه بچێت مشت و مرێکی زۆری لێکه‌وتووه‌ته‌وه. ئاخۆ بۆ بانگه‌وازێک که داوای سه‌ربه‌خۆیی بۆ وڵاته‌که ده‌کات له جیاتی ئه‌وه‌ی رێزه‌کانی یه‌ک بخات دابه‌شی کردووه؟
سه‌لام عه‌بدوڵا نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " خه‌ڵکی کوردستان له ساڵی 1514 واته له جه‌نگی چاڵدێرانه‌وه تا ئێستا قوربانی ئه‌دا له پێناو ئه‌وه‌ی بگاته ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی، هێشتا ئێمه نه‌گه‌یشتووین به‌و ئامانجه ره‌وایه، یه‌کم جار هاورێ لینین له یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت ساڵی 1923 دانی نا به مافی خه‌ڵکی کوردستان به دامه‌زراندنی کۆماری سوور بۆ یه‌کم جار ئاڵای کوردستان به‌رز کرایه‌وه، پاشان به 40 ساڵ زیاتر نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دانیان نا به مافی گه‌لان، به مافی چاره‌ی خۆ نووسین، کێشه‌که له‌وه‌یه ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێمه پاش 27 ساڵ له حوکمرانی خۆیی، به‌رپرسه‌کانی بوون به خاوه‌ن کۆمپانیا، بانک، زه‌وی و زار، بۆ جارێکیش ئه‌م 27 ساڵه گویان له داخوازی خه‌ڵکی کوردستان نه‌گرت، 27 ساڵه ئه‌وه‌ی خۆیان ئه‌یانه‌وێ جێ به جیان کرد و خه‌ڵکه‌که‌یان پشت گوێ خست ".
کاک سه‌لام هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئه‌م حکومه‌ته ئه‌بێ یه‌کم جار بگه‌رێته‌وه داوای لێبۆردن له خه‌ڵکی کوردستان بکا، یه‌کم جار ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان چاک بکا، ده‌نا هیچ که‌سێک له کوردستان نه دژ به رفراندومه، نه دژ به سه‌ربه‌خۆییه".
کاک سه‌ڵام ده‌شڵێت " سه‌رۆکی هه‌رێم که ماوه‌که‌ی به‌سه‌ر چوه، هاتووه ئه‌م حیزبانه‌ی که کۆکردوه‌ته‌وه و ماوه‌که‌ی به‌سه‌ر چووه،دێن دووباره شه‌رعیه‌تی ئه‌ده‌نی، له کۆبۆنه‌وه‌یه‌کی نا شه‌رعی ئه‌م بریاره ئه‌ده‌ن که کۆدهنگیشی له‌سه‌ر نییه، له بارودۆخێکی زۆر زۆر نا به‌جێ، کاته‌که‌ی هه‌ڵه‌یه، بریاره‌که هه‌ڵه‌یه، بارودۆخی ژیانی خه‌ڵک، خه‌ڵک برسیه‌تی، پاره‌ی ده‌رمانی نیییه له سایه‌ی ئه‌م حکومه‌ته، پاره‌ی خواردنی نییه، مۆچه ئه‌برێ، ئاخر ئه‌م خه‌ڵکه چۆن ده‌نگ به رفراندوم به سه‌ربه‌خۆیی بدا له سایه‌ی ئه‌م حکومه‌ته که نانی بریوه، که باری ژیان و ته‌ندرووتی خراپ کردووه".