Accessibility links

ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری: ئه‌مه‌ریکا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و شوێنه‌کانی تری جیهاندا نه‌چووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گوایه‌ ئازادی و دیمۆکراسی دابمه‌زرینێ


زۆری چاودێران و شێکه‌ره‌وان له‌ بروایه‌دان ئه‌مه‌ریکا رێبازه‌کانی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستداسه‌رکه‌وتوو نه‌بوه‌. له‌به‌ر چاوگرتنی ده‌ر ئه‌نجامه‌کان تا چه‌ند ئه‌م جۆره‌ بۆچوونه‌ درووسته‌؟

​ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری لێکۆڵه‌ر، چاودێر و شاره‌زای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " به‌ڵێ بێگومان سه‌رکه‌وتوو نه‌بوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر ته‌نانه‌ت سه‌یری بیست ، بیست و چه‌ند ساڵی رابوردوو بکه‌ین، ئه‌و دوو شه‌ره‌ گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ که‌نداو کردی، شه‌ری داگیرکردنی کوێت له‌ لایه‌ن سه‌دام حوسه‌ین و پاشان داگیرکردنی عێراق له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی ژماره‌یه‌ک له‌ لێکۆڵه‌ران له‌ ئه‌مه‌ریکا و له‌ ناوچه‌که‌دا پێشبینیان ئه‌کرد هه‌مووێ هاته‌ دی، راسته‌ ‌ دیکتاتۆرێک له‌سه‌ر کار لابرا به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جۆرج بوش به‌ڵینی ئه‌وه‌ی داکه‌ دیمۆکراسی نه‌ک هه‌ر له‌ عێراق به‌ڵکو له‌ هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا دا ئه‌مه‌زرێنین، که‌چی ئێستا له‌ هیچ کوێیه‌کی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌، نه‌ک دیمۆکراسی به‌ دی بێنێ به‌ڵکو پشێویه‌کی یه‌کجار زۆر گه‌وره‌ی درووستکردووه‌، بۆیه‌ به‌ڵێ سیاسه‌ته‌که‌ نا سه‌رکه‌وتوو بوه‌وه‌ لێکدانه‌وه‌کان وه‌ حیسابه‌کان به‌ هه‌ڵه‌ ده‌رچووه‌ ".

کاک ئه‌حمه‌د هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئه‌مه‌ریکا هه‌میشه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست وه‌ له‌ به‌شه‌کانی تری دونیاش نه‌چووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ گوایه‌ ئازادی و دیمۆکراسی دابمه‌زرێنێ، به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌ چووه‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆێ سه‌قامگیرتر بکا وه‌ هه‌میشه‌ پشتگیری کردووه‌ له‌و رژیمانه‌ که‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ویان پاراستوه، له‌ بیرمان نه‌چێته‌وه‌له‌ زه‌مانی ئایزنهاوه‌ر له‌ 50 کاندا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک کراوه وتویانه‌ ئه‌چن بزانن له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست چۆنه‌ بۆچوونیان به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌مه‌ریکا، توێژه‌ران گه‌رانه‌وه‌ ووتیان قوربان، خه‌ڵک له‌ ئێمه‌ تۆڕه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ پشتگیری له‌ حکومه‌ته‌کانیان ئه‌که‌ین که‌ ئه‌وان به‌ دیکتاتۆریان ده‌زانن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ رقیان له‌ ئێمه‌یه‌‌‌ ".

کاک ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت " دیاره‌ بوونی شاره‌زایه‌ک وه‌ یاخود راوێژکارێکی کورد له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ زۆر گرنگه،‌ نه‌ک هه‌ر به‌ زمان و مێژووێ وڵاته‌که‌ی خۆیان ئاشنا بن به‌ڵکو خاوه‌نی لێکۆڵینه‌وه‌ و لێکدانه‌وه‌ بن، بوونی که‌سانی ئه‌وها، بۆ ئه‌وه‌ی که‌سانی ئه‌وها ده‌میان بگا به‌ بریار ده‌رانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌، چ له‌ ئه‌مه‌ریکا وه‌ یاخود وڵاتانی تر ئه‌وه‌ بێگومان شتێکی گرنگه‌ ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:15:11 0:00

XS
SM
MD
LG