ساڵانێکه له‌و کاته‌ی جیاوازی و باڵ باڵین که‌وتوه‌ته ناو یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان باس له جیابۆنهوهی فڵان و فڵان که‌سانێک ده‌کرێت، که له‌م رۆژانه‌دا دیاره زه‌قتر بوه‌ته و باس له درووستبوونی پارتێکی تر ده‌کرێت. ئایا هه‌رێمی کوردستان جێگای بۆ پارتێکی تر هه‌یه؟
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک مامۆستای زانسته رامیاریه‌کان له زانکۆێ سه‌لاحه‌دین له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " له سه‌ره‌تا حه‌ز ئه‌که‌م ئاماژه به‌وه بکه‌م ئه‌و جیاوازیانه‌ی له ناو یه‌کێتییدا هه‌یه تا راده‌یه‌کی زۆر جیاوازیه‌کی ئاسایی بوه، له‌به‌ر ئه‌وی یه‌کێتیی خۆێ له‌سه‌ر بنه‌ماێ جیاوازیه‌کان درووست بوه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له دوواێ 2005 وه جیاوازیه‌کان خه‌ریکه به شێوه‌یه‌ک ئاراسته بوه، ته‌ماشا ده‌که‌یت یه‌کێتیی که‌رت که‌رت بوه، په‌رت په‌رتی ده‌کا و حیزب و بزوتنه‌وه‌ی تری لێ زیاد ده‌بێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ته‌ماشا ده‌که‌یت له ساڵی 2009 یه‌کتیی نیشتمانی کوردستان خه‌ڵکانێکی لێ جیا بوه‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان درووستکرد که ئێستاکه ره‌کابه‌ری سه‌ره‌کی خودی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستانه، به‌ڵی کوردستان زۆر حیزبی تێدایه، به‌ڵام گرنگ له بوونی ئه‌و حیزبانه نییه، شوێنی هه‌موو حیزبێک ده‌بێته‌وه، تا چه‌ند ئه‌و حیزبانه کاریگه‌ریان ده‌بێت، ئه‌وه گرنگه ".
دکتۆر کامه‌ران هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێ " به بۆچوونی من درووست‌کردنی حیزب له کوردستان زیاتر کۆمه‌ڵگا په‌رته‌وازه ده‌کا و گرنگ نییه به قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و حیزبانه چ ئامانجێکیان هه‌بێت له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه سیاسیه‌که رۆڵ ببینن، ئه‌و حیزبانه که ئێستا له داێک ده‌بن له ده‌رئه‌نجامی که‌رتبوونی حیزبه‌کان من پێیم وایه زیاتر به مردوویی له داێک ده‌بن، بۆیه ناتوانن رۆڵێکی گرنگ ببینن، ته‌نها گۆڕان نه‌بێ، ئه‌وه‌ی گۆڕانیش دیارده‌یه‌کی جیاواز بوو له قوناغێکی جیاواز سه‌ری هه‌ڵدا ".
دکتۆر کامه‌ران ده‌شڵێت " زه‌حمه‌ته حیزبێک بتوانێ له‌و گۆڕه‌پانه‌دا وه به‌و ژێر خانه سیاسیه‌ی که ئێستا له ئارادا هه‌یه شوێنی خۆێ بکاته‌وه و رۆڵی گه‌وره ببینێ، تا ئێستا ده‌م و چاوێک وه یاخود که‌سایه‌تیه‌ک درووست نه‌بوه شوێن به‌وانه‌ی تر له‌ق بکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌مان هێلکه‌دان و منداڵدان له داێکبوونه، بۆیه ناتوانن شتێکی نوێان پێی بێت و ناتوانن رهکابهرایهتی ئه‌و هێزانه بکه‌ن که به هه‌موو شێوه‌یه‌ک له لایه‌ن هێزه ههریمایهتیهکانهوه پاڵپشتیان ده‌کرێ ".