له‌م دواییانه‌دا سه‌باره‌ت به پرسی رفراندۆم چه‌ند شاندێک له هه‌رێمی کوردستانه‌وه سه‌ردانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکایان کرد. ئاخۆ ئه‌م سه‌ردانانه تا چه‌ند گرنگ و شیانی کاریگه‌ریان هه‌یه چ له‌سه‌ر ئاستێکی جیهانیدا، یاسا دانه‌رانی ئه‌و وڵاتانه‌ی که ئه‌و دانیشتنانه‌ی تێدا به‌رێوه ده‌چن وه یاخود له‌سه‌ر تاکی کورد؟
دکتۆر رێبوار فه‌تاح لێکۆڵه‌ر، چاو‌دێر و شاره‌زای رۆژهه‌ڵاتی ناڤین، له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " به بۆچوونی من ئه‌وانه زۆرتر په‌یوه‌ندیان به ناوخۆێ کوردستانه‌وه هه‌یه تاکو ده‌ره‌وه، دیاره ئه‌و جۆره سه‌ردانانه کاریگه‌ریه‌کی واێ نابێ. ئێمه هه‌موومان راێ ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا ده‌زانین له‌سه‌ر رفراندومی هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵام ئه‌و سیاسیانه ئه‌یانه‌وێ پێشانی بده‌ن که کارێک ده‌که‌ن بۆ رفراندوم، ده‌نا به راستی هیچ کاریگه‌ریه‌کی نییه".
دکتۆر رێبوار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " نه‌خه‌یر، شیانی نییه ئه‌مانه ده‌نگی کوردبه جیهانی ده‌ره‌وه بگه‌ینن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا له‌وه تێگه‌یشتوون که ئه‌وانه زۆرتر په‌یوه‌ندیان به خودی مه‌سعود بارزانی و پارتیه‌وه هه‌یه، ئه‌گینا ده‌نگی کورد نیین، چونکه خۆ ئه‌وروپا ئه‌وه ئه‌زانی که کوردستان ئێستا په‌رله‌مانی نییه، ئه‌مان په‌رله‌مان به ده‌نگی خه‌ڵک ئه‌زانن، ئه‌گه په‌رله‌مان داخرابێت واتاێ ئه‌وه‌یه گه‌لی کوردستان ده‌نگی نییه، ئه‌و ده‌نگه زۆرتر ده‌نگی مه‌سعود بارزانی و پارتیه".
دکتۆر رێبوار ده‌شڵێت " ئه‌گه‌ر باسی سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌وروپا بکه‌ین بۆ برۆسڵ شکه‌ستێکی زۆر گه‌وره بوو بۆ شانده‌که‌ی پارتی و یه‌کێتیی، به‌ڵام به هه‌ر جۆر له‌وانه‌یه ئه‌مه سه‌رکه‌وتووتر بێت تا کو ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا کوره‌که‌ی چوو بوو( مه‌سروربارزانی ) من به راستی نازانم به عنوانی چی ئه‌و چوو بوو، چونکه هیچ پۆستێکی واێ نییه که په‌یوه‌ندی به ده‌ره‌وه هه‌بێ، ئه‌و سه‌رۆکی ده‌زگایه‌کی ئاسایش پارێزه، په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه چیه بچێت نوێنه‌رایه‌تی رفراندوم بکات له ئه‌مه‌ریکا، نازانم به‌راستی؟".