هه‌ر وه‌کو ده‌بینین پرسی رفراندوم سه‌رقاڵی هه‌موو لایه‌کی کردووه، به‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن و ئه‌وانه‌ش به دژی راوه‌ستاوون و له گه‌ڵ کاته‌که‌یدا نیین. له‌م میانه‌دا زۆری کێشه‌کانی تر که به بارودۆخی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیانه‌وه گرێ دراوه له بیر کراوه. خه‌ڵک ده‌ڵێن ئایا وڵات به‌م شێوه‌یه به‌رێوه ده‌چێت؟
سه‌میر مه‌حه‌مد نور سه‌رۆکی شاره‌وانی خانه‌قین له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " به هۆێ قه‌یرانی ئابوری له عێراق به‌گشتی و باری ئاڵۆزیکوردستان، هاووڵاتیان له بارودۆخێکی نا هه‌مواردا ده‌ژێن و ئه‌و بارودۆخه‌شکاری کردووه‌ته سه‌ر ژیان و گوزه‌رانیان وه ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌که هه‌ر به‌و شێوه به‌رده‌وام بێت به راستی له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکه‌که‌دا نییه، نه‌ک هه‌ر حکومه‌تی عێراق که کارێک وا ئه‌نجام نه‌داوه به‌ڵکو حکومه‌تی هه‌رێمیش له‌سه‌ر پرۆژه‌کانی خزمه‌تگوزاریدا به‌رده‌وام بێتکه لێره‌دا من باسی خانه‌قین ده‌که‌م ".
کاک سه‌میر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " مه‌سه‌له‌ێ کاره‌با له خانه‌قین قورساییه‌کی گه‌وره بوو له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نوێژه‌نکردنه‌وه‌ی تۆڕی کاره‌با و پێداویستیه‌کانی هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌رکی هه‌رێمی کوردستاندا بوو، به‌ڵام به‌و پێێه‌ی خانه‌قین له‌سه‌ر ئوستانی دیالی و حکومه‌تی ناوه‌ندایه تا ئێستا بسمارێکیشی بۆ خانه‌قین خه‌رج نه‌کردووه، ته‌نها ئه‌و هێله کاره‌بایه نه‌بێت که حکومه‌تی ناوه‌ند ئه‌و گریبه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به‌ستوه بۆ دابینکردنی کاره‌با بۆ خانه‌قین وه ئه‌و کاره‌باییه‌ی که له خانه‌قین دا هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌راووردی که‌ین له‌گه‌ڵ شوێنه‌کانی تردا، خانه‌قین کاره‌باێ باشه، که هه‌ر سێ کاتژمێیک، یه‌ک کاتژمێر و نێۆ کاره‌با نییه".
کاک سه‌میر ده‌شڵێت " ئه‌و ئاگاێ له قسه‌کانی نوێنه‌ری هه‌رێم له ئه‌مه‌ریکادا نییه که گوایه وتبوو" ئێمه ئێستا توانیومانه ئه‌لنتریک بۆ هه‌موو ناوچه‌کانی هه‌رێم دابین بکه‌ین و بیریش له هه‌نارده کردنی ده‌که‌ین بۆ پارێزگاکانی دراوسێ" و نازانینمه‌به‌ستی چییه ".