پرسی رفراندوم و سه‌ربه‌خۆیی هه‌ر له‌و رۆژه‌وه راگه‌یندراوه و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرێ، زۆری له‌سه‌ر ووتراوه و باس کراوه. ئه‌م پیرسه که به چاره‌نووسی گه‌لێکه‌وه گرێ دراوه، بۆ له جیاتی ئه‌وه‌ی یه‌کیان بخا و هاوو ده‌نگ و له پێناوێدا کار بکه‌ن، هاووڵاتیانی دابه‌ش و په‌رته‌وازه کردووه؟
ئازاد جوندیانی ئه‌ندامی پێشووێ مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئه‌و دابه‌شبونه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی نییه به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی بریتیه له ململانی له نێوان پارته رامیاریه‌کان، زیندووبونه‌وه‌ی یادئاوه‌ری تاڵی ئه‌م لایه‌نه سیاسیانه له‌گه‌ڵ یه‌کتر وه هه‌ر وه‌ها من ده‌مێکه ئه‌مه‌م ووتوه ئه‌وه‌ی پێی ئه‌ڵێن قۆڵبادان و ده‌ست شکاندنی یه‌کتر که به‌شێک په‌یره‌وی ئه‌کا بۆ ئه‌وه‌ی ئێسکی ئه‌وه‌ی تر بشکێنێ ".
کاک ئازاد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " له‌و گۆشه نیگایه‌وه من له‌م رفراندومه ده‌روانم که ئه‌مه ئامانجێکی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌که‌مانه و له‌و بروایه‌دام کاته‌که گونجاوه و زۆریش گونجاوه، دیاره قسه‌ی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه له ئاستی هه‌ندێ له وڵاتانیش، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان وڵاتانی ئیقلیم بێ واته ده‌ور و پشتمان، ئه‌م وڵاتانه هیچ کاتێک به گونجاو نازانن وه ئه‌وانه‌ش له ناوخۆدا ده‌ڵێن گونجاو نییه به راستی ئه‌مانه بریتیه له ململانی و ناکۆکی حیزبایه‌تی، هه‌موو ئه‌وانه به ئه‌مه‌ریکاشه‌وه با به (تحدید) پێیمان بڵێن چ کاتێک گونجاوه ئه‌وان پشتێوانی لێ ئه‌که‌ن، کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش له‌به‌ر چاوی من مه‌سه‌له‌یه‌کی یاسایی نییه به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسیه و ئه‌وه‌ش به‌شێکه له ململانی سیاسی که په‌رله‌مان به‌و سه‌رئه‌نجامه گه‌یشتووه، هه‌رچه‌ند له‌و بروایه‌دام ئه‌و ده‌زگاییه‌ی که پێویستی به گۆڕینی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه خودی په‌رله‌مانه، به جۆرێک له ناوه‌ندێکی کێشه سازه‌وه بۆ ناوه‌ندێکی چاره‌سه‌رله کوردستان".
کاک ئازاد ده‌شڵێت " له‌به‌ر چاو گرتنی کاردانه‌وه‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه من پێیم وایه رفراندومه‌که ئه‌بێ له کاتی خۆێدا ئه‌نجام بدرێ و دووا نه‌خرێ وه ( مفاوه‌زاتی ) جیا بونه‌وه و سه‌ربه‌خۆ بوون چه‌ند ده‌خایه‌نێ دوور، کورت، ئه‌مه بابه‌تێکی تره ده‌کرێ له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وری دونیا وه‌کو ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتیی ئه‌وروپا و وڵاتانی تریش وه هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ین که ئێمه چۆن بتوانینن مفاوه‌زاتێکی سه‌رکه‌وتوانه ئه‌نجام بده‌ین".