Accessibility links

کاروان شامار: روونکردنه‌ و به‌یاننامه‌که‌‌ی مه‌کته‌بی شه‌هیدان سه‌ر له‌ بنی راست نییه‌


هه‌ندێ له‌ میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان ده‌نگ و باسێکێان بڵاو کردووه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ گوایه‌ شکاندنی کلیلی ژووری یان ئۆفیسی سه‌فیه‌ به‌نی وه‌یس لێپرسراوی مه‌کته‌بی شه‌هیدان و ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان ی پێشوو، هه‌رچه‌ند مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی لەو باره‌یه‌وه‌ روونکردنه‌وه‌یه‌کی بڵاوکردوه‌ته‌وه‌ كە كردنەوەی دەرگاكە بە ئامادەیی ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ی وەسفیە بەنی وەیس و ژمارەیەك لە بەرپرسەكاندا بوه‌، به‌ڵام ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ی وه‌سفیه‌ به‌نی وه‌یس ده‌ڵێن سه‌ر له‌ بنی ئه‌و به‌یاننامه‌ راست نییه‌. ئاخۆ ئه‌گه‌ر بهاتبایه‌ پارته‌کان له‌ هه‌رێم کوردستان ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو دام و ده‌زگا‌کاندا نه‌گرتبایه‌ و دامه‌زراوی بکرابایان کێشه‌یه‌کی وه‌ها درووست ده‌بوو؟

کاروان عه‌لی شامار مامۆستاێ زانکۆ و کوری وه‌سفیه‌ به‌نی وه‌یس ئه‌ندامی پێشووێ سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان و لێپرسراوی پێشووێ مه‌کته‌بی شه‌هیدان و کوری پێشمه‌رگه‌ی دیرین عه‌لی شامار له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " له‌ دووای مه‌رگی دایکمانه‌وه‌ که‌ ساڵێک و چه‌ند مانگێکه‌ ئه‌و ژووره‌ به‌ داخراوه‌یی ماوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ دوو هۆکار هه‌بوه‌ بۆ داخستنی، یه‌کێکیان ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌ر که‌سێک دێته‌ ئه‌و شوێنه‌ که‌ ئه‌بێ به‌ لێپرسراوی مه‌کته‌بی شه‌هیدان، له‌ په‌یڕه‌و و پرۆگرامدا هاتووه‌ ئه‌بێ ئه‌و که‌سه‌ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان بێت که‌ تا ئێستا به‌ هۆێ گرفته‌کانی ناوخۆێ که‌سێکیان بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ گرفته‌که‌ی درووستکردووه‌ له‌م رۆژانه‌ چه‌ند هه‌ڤاڵێکی مه‌کته‌بی شه‌هیدان وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ یه‌کێکیان وه‌کو سه‌رپه‌رشتیار دانراوه‌ هاتووه‌ به‌ بێ ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌ ئه‌و کاره‌یان ئه‌نجام داوه‌ و کلیله‌که‌یان شکاندووه‌ و تا ئێستا وه‌ڵامیکیشیان نه‌بوه‌ بۆ ئه‌م کاره‌ ".

کاک کاروان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئه‌م که‌سه‌ی که‌ چووه‌ کلیله‌که‌ی شکاندووه‌ وتوویه‌تی من به‌ فه‌رمانی مه‌کته‌بی سیاسی وه‌ به‌ ناوی خودی کاک به‌ختیار که‌ گوایه‌ وتوویه‌تی ئه‌م کاره‌ بکه‌م، ئیتر ئێمه‌ش تا ئێستا نازانین به‌ راستی ئه‌و ئه‌و بریاره‌ی ده‌رکردووه‌ وه‌ یاخود ئه‌م کوره‌ هاتووه‌ به‌ ناوی ئه‌وه‌وه‌ ئه‌و کاره‌ی کردووه‌، ئێمه‌ سه‌رمان سوڕ ما ده‌رگای ژووره‌که‌ نه‌ک بکرێته‌وه‌ به‌ڵکو بشکێنرێت و بچنه‌ ژووره‌وه‌، ئایا ئه‌مه‌ ژووری تاوانباره‌؟ ".

کاک کاروان ده‌شڵێت " له‌ هه‌موو ناخۆشتر روونکردهنه‌وه‌که‌یه، سه‌ر له‌بنیئه‌و به‌یاننامه‌ و روونکردنه‌وه‌ی که‌ مه‌کته‌بی شه‌هیدان دوێنی ئاماژه‌یان پێی کردووه‌ سه‌ر له‌ بنی راست نییه‌ ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:16:47 0:00

XS
SM
MD
LG