فه‌ره‌تر هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌و پێش خانم ئیدیت کۆچێرا ده‌نگ و باسی دڵته‌زینی مه‌رگ و ماڵئاوایی هاوسه‌ره‌که‌ی کریس کۆچێرا به جیهان راگه‌یاند. کۆچێرا رۆژنامه‌نووسێکی ناوبانگی فه‌ره‌نساوی بوو که بۆ لۆمۆندی دیپلۆماتیک و رۆژنامه‌کانی تری نووسی، وه‌کو باس ده‌کرێ دۆستێکی هه‌ره نزدیکی کورد بوو. ئاخۆ دۆستایه‌تی کۆچێرا له‌گه‌ڵ کورد له کوێه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟
ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری لێکۆله‌ر، چاو‌دێر، وه‌رگێڕ، شاره‌زای رۆژهه‌ڵاتی ناڤین وه دۆستێکی هه‌ره نزدیکی زینده یاد کریس کۆچێرا له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " منیش یه‌کێک له‌و که‌سانه‌دا بووم که مه‌رگی کۆچێرا زۆر زۆرمپێی ناخۆش بوو وه به دۆستێکی نزدیکی خۆم ئه‌زانی، ئه‌مزانی نه‌خۆشه، دووا جار که چاوم پێێ که‌وتبوو ده‌مزانی ژیانی به‌ره‌و دۆخێکی دژوار ئه‌روا، ئاشنایی من له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌وه‌ی راستی بێ یه‌کم شتم له کریس کۆچێرا بینی ووتارێک بوو که له رۆژنامه‌ی لۆمۆند دیپلۆماتیک دا دوواێ په‌یمانی جه‌زائر نووسیبوێ سه‌باره‌ت به ئاکامه‌کانی په‌یمانی جه‌زائر له سه‌ر باشوری کوردستان وه ئه‌و دۆخه‌ێ که رژیمی به‌عس درووستی کردبوو که له سه‌ر داخوازی زینده یاد (دکتۆر هاشم ئه‌حمه‌دزاده)* بیگۆرم بۆ سه‌ر زمانی فارسی بۆ گۆڤارێکی خوێندکاران و پاشان له گه‌رماو گه‌رمی نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی کورد له ئوفیسی شێخ عیزدین حوسه‌ینی که مامۆستا زه‌بیحیش هاتبوو بۆ لای مامۆستا، کریس کۆچێرایش هاتی بۆ ئه‌وێ و له‌وێ له نزدیکه‌وه له‌گه‌ڵدا ئاشنا بووم ".
کاک ئه‌حمه‌د هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " له‌و سه‌رده‌مانه‌ی که نه ئینترنیت و نه تۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له ئارادا بوو رۆڵی کۆچیرا زۆر زۆر گرنگ بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و شوێنه‌نه‌ی که ئه‌و ده‌نووسی وه‌کو لۆمۆند دیپلۆماتیک که ئێستاش به‌ناوبانگه، به تاێبه‌ت ئه‌و ساڵانه ژماره‌یه‌کی زۆر له رۆناکبیران و که‌سانێک که ده‌ستێکیان هه‌یه له سیاسه‌ت و له مه‌سه‌له‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌وراست ده‌یانخوێنده‌وه، ئه‌مه جگه له سیاسه‌تمه‌دارانی زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا ئه‌و له‌وێ ده‌ینووسی وه پارێزگاری له مه‌سه‌له‌ی کورد ئه‌کرد و جگه به‌شداریکردنی له چه‌ندین کۆڕ و کۆبۆنه‌وه و سیمینار له باره‌ی کورد وه یه‌کێک له‌و که‌سانه‌دا بوو که میلله‌تی کورد وام داریه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یارمه‌تیه‌کی ئیجگار زۆری دا که پرسی کورد بناسرێ به پێچه‌وانه‌ی رۆژنامه‌نووسه‌کانی تر و دۆستی له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستاندا هه‌بوو ".
کاک ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت " وێنه‌یه‌کی زۆریان له هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی کوردستان هه‌یه وه له زۆربه‌ی رێبه‌رانی کوردستان، ساێتیان هه‌یه به‌شێکی دانراوه، به‌ڵام هێشتا زۆر شت هه‌یه که به دڵنیاییه‌وه ده‌توانێ ببێت به سه‌رچاوه‌یه‌کی باش بۆ لێکۆڵه‌ر و توێژه‌رانی کورد و به تاێبه‌ت بۆ گه‌نجه‌کان ئه‌وانه‌ی حه‌ز ئه‌که‌ن لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاکادیمی و زانستی بکه‌ن له سه‌ر کوردستان وه له به‌رهه‌می ره‌نجی ئه‌م دوو مرۆڤه که‌ڵک وه‌ربگرن، کۆچێرا گه‌نجینه‌یه‌ک بوو که زۆر زۆر که‌ڵکی لێ وه‌ربگیرێ وه تاقانه بوو له‌ودا زۆر زۆر خزمه‌تی مێژوویی گه‌لی کوردی کرد ".
*(دکتۆر هاشم ئه‌حمه‌دزاده) پاش به کۆتایی هێنانی خوێندنه‌که‌ی له ئه‌مه‌ریکا گه‌رایه‌وه رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. له ورمێ به ده‌ستی جاشه چه‌کداره‌کانی سه‌ر به رژێم کوژرا.