Accessibility links

مه‌هدی فه‌تاحی: کامپێنی هه‌م نه‌خێر و هه‌م به‌ڵێ کاریگه‌ریه‌کی زۆر به‌دیان له‌سه‌ر ده‌روونی خه‌ڵک درووست کردووه


ئه‌م رفراندومه‌ی که‌ وه‌کو گۆڕانخوازه‌کان ده‌لین له‌ دیوه‌خانه‌وه‌ بریاری له‌سه‌ر دراوه‌ و یه‌کێتیی و لایه‌نه‌کانی تریش واژووێ کردوون، زه‌مینه‌ی خۆش کردووه‌ له‌ ناکۆکی و هه‌ڵ قواستنه‌وه‌ و بگره‌ هه‌وڵدان بۆ درووستکردنی پارتێکی نوێ. ئایا زه‌مینه‌ له‌ باره‌ بۆ له‌ داێکبوونی پارتێکی نوێ له‌ هه‌رێمی کوردستان؟ کامپینه‌کانی به‌ره‌ی به‌ڵی و نه‌خێر بۆ رفراندوم ئاخۆ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کێ دایه‌ و ده‌ڕژێته‌ ئاسیاوی کێ؟

مه‌هدی فه‌تاحی رۆژنامه‌وان و چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " قسه‌ زۆر له‌سه‌رئه‌وه‌ کراوه‌ که‌ کوردستان پێویستی به‌ جۆڵانه‌وه‌یه‌کی نوێ و رێبه‌رایه‌تیه‌کی نوێ هه‌یه‌، من پێیم وایه‌ پارته‌ سیاسیه‌کان له‌ باشوری کوردستان ناتوانن وه‌ڵامده‌ری هه‌موو ئه‌و خواستانه‌دا بن که‌ گه‌لی کورد له‌ باشور خه‌وی پێیه‌وه‌ ئه‌بینێت، له‌ بارودۆخێک وه‌ک ئێستای باشوری کوردستان که‌ پرۆسه‌ی دیمۆکراسی به‌ داخه‌وه‌ نه‌ک نه‌ چه‌سپاوه‌ له‌ داێکیش نه‌بوه‌، پارتێکی نوێ ناتوانێ له‌ ململانیه‌کی دیمۆکراتیک له‌ رێگایه‌کی مه‌ده‌نیه‌وه‌ بتوانێ خواست و ئاواتی خه‌ڵک به‌ دی بێنێت ".

کاک مه‌هدی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست کولتۆرێک هه‌یه‌ ئه‌ویش پارتی فه‌رمانره‌وا، که‌سی فه‌رمانره‌وا گرنگ نییه‌ کێ ده‌نگی پێی ئه‌دا و کێ ده‌نگی پێی نادا، ئه‌وانه‌ی که‌ باوه‌ریان به‌وه‌یه‌ هه‌تا هه‌تایه‌ له‌سه‌ر کورسی بمێننه‌وه‌ ، ئه‌وانه‌ ته‌واوی ده‌زگا ئاسایشی و به‌رێوه‌به‌ری و ئابوری، په‌یوه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ و هه‌رێمی و نێۆده‌وڵه‌تیدا قوڕخ ده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بمێننه‌وه‌ ".

کاک مه‌هدی ده‌شڵێت " ئه‌بێ زۆر ئاگادار بین ئه‌و پارته‌ کێ درووستی ئه‌کات و ئه‌وانه‌ کێین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ نابێت رێگه‌ بدرێت کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک خۆیان بکه‌ن به‌ خاوه‌نی ئه‌و جۆڵانه‌وه‌یه‌، خۆیان بکه‌ن به‌ به‌دیلی سیاسی یان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ هه‌رێمی کوردستان، ئه‌گه‌ر کۆپیه‌ک له‌وان بن یان وه‌ک ئه‌وان بن یان له‌ رابوردوودا جیاوازیه‌کیان نه‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و کارکته‌ره‌ سیاسیانه‌ که‌ ئێستا بوون به‌ به‌ڵا و کێشه‌ بۆ باشوری کوردستان".

کاک مه‌هدی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " من باوه‌رم به‌وه‌ نییه‌ رفراندوم بکرێت، کامپێنی هه‌م نه‌خێر و هه‌م به‌ڵێ کاریگه‌ریه‌کی زۆر به‌دیان له‌سه‌ر ده‌روونی خه‌ڵک درووست کردووه وه‌ کاریگه‌ریه‌کی زۆر به‌د له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ داده‌نێت وه‌ ئه‌م پرسه‌ پرسێکی پیرۆزه‌ وه‌ پرسی ده‌وڵه‌تی کوردی و جیابونه‌وه‌ له‌ عێراق ئاوات و ئاره‌زووێ هه‌موو کوردێک بوه‌ له‌ باشور، به‌داخه‌وه‌ ئێستاکه‌ به‌ ده‌ست سیاسیه‌کانی کورده‌وه‌ که‌ خۆیان به‌ نوێنه‌ری خه‌ڵک ئه‌زانن ئه‌م پرسه‌ خه‌ریکه‌ له‌ بار ئه‌رێت ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:35 0:00

XS
SM
MD
LG