ژەنەڕاڵی باڵای ئەمەریکا گەیشتە نیمچە دورگەی کۆریا هاوکاتی هەڕەشە بێپێشینەکانی نێوان واشنتۆن و پیونگیانگ لە کاتێکدا مانۆڕی سەربازی ساڵانەی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باشوری مەترسی ناکۆکییەکان زیاتر دەکات.
لە کاتێکدا کە لە ڕێگا بوو بەرەو کۆریای باشور ژەنەڕاڵ جۆ دەنفۆرد، سەرۆکی ستونە هاوبەشە لەشکرییەکان گوتی سەرنجی سەرەکی لەشکری پشتیوانی کردنە لە هەڵمەتەکانی دیپلۆماسی و ئابوری بەڕێوەبەرایەتیەکە بۆ بێ چەکی ناوکی کردنی دورگەی کۆریا، لە کاتێکدا ئامادەکاری بۆ بژارەی لەشکری دەکرێت لە هەرکوێیەک کە هەڵمەتەکە سەرنەگرێت.
ئەو گوتی سەردانەکەی ئەم هەفتەیەی بۆ هەرێمەکە بە مەبەستی دڵنیاکردنەوەی کۆریای باشور و ژاپۆنی هاوپیەمانە لە کاتێکدا پەیوەندی لەشکری لەگەڵ لەشکری چین دروست دەکرێت بۆ ڕێگەگەرگن لە هەر هەڵەیەک.
ژەنەڕاڵ دەنفۆرد گوتی " ئێمە هەمومان دەمانەوێت بەبێ شەڕ لەم ڕەوشە دەربچین." تەنانەت لە کاتێکیشدا کە گوتی جیهانێک کە پیونگیانگ چەکی ناوکی تێدا دروست بکات و هەڕەشە لە ئەمەریکا و هاوپیەمانانی بکات جێگای قبوڵ کردن نییە.
ژەنەڕاڵ دەنفۆرد گوتیشی " وەکو سەرکردەیەکی لەشکری من دەبێت لەوە دڵنیا ببمەوە کە سەرۆک بژارەی لەشکری باوەڕپێکراوی لەبەردەستدایە لەو شوێناەی ئەگەر هەوڵەکانی دیپلۆماسی و ئابوری سەر نەگرن."