هه‌ر له‌و کاته‌ی کۆریای باکور یه‌کم ئازمایش وه یاخود تاقیکردنه‌وه‌ی ناو‌کی له ساڵی 2006 ئه‌نجامدا، نگرانی که‌وته ئه‌مه‌ریکا، ئێستا که هه‌ڕه‌شه زاره‌کیه‌کان له لایه‌ن ترامپ و کیم جۆنگ ئۆن توندتر بوه‌ته‌وه، ئایا ئه‌مه‌ریکا و کوریای باکور له لێواری شه‌رێکی ناوکیدان؟
رۆژنامه‌وان موختار نه‌قشبه‌ندی له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " به‌ڵێ شیانی شه‌ره‌که له هه‌موو کاتێک زیاتر بوه، له ساڵانی رابوردوو کێشه هه‌بوو به‌ڵام هیچ کات به‌م ئاسته نه‌گه‌یشتووه، تا راده‌یه‌ک کێشه‌که مه‌ترسیداره وڵاتانێک وه‌ک ئه‌ڵمان، چین و روسیانگرانیه‌کی زۆریان ده‌ربڕیوه، مه‌ترسیه‌که له‌و ئاسته‌دایه کۆریاێ باکور پێشتر ئه‌م تواناییه ئوتومییه‌ی نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا موشه‌کانێکی درووستکردووه به هه‌ندێ شوێن له ئه‌مه‌ریکا ده‌گات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆرتر جێگاێ نگرانیه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر کوریاێ باکور ده‌ست به چه‌کی ناو‌کی به‌ری ئیتر ئه‌مه‌ریکا بێگومان له ئاستێکی به‌رفراواندا چه‌کی ناو‌کی به کار دێنێت ".
کاک موختار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " 90% توانایی ئوتومی له ده‌ستی ئه‌مه‌ریکا و روسیادایه، ئه‌مان ( حساب، کتاب) ێک ده‌که‌ن، ئه‌وه‌له‌به‌ر چاوه ده‌گرن ، وڵاتێک وه‌کو ئه‌مه‌ریکا ئه‌گه‌ر بزانی شه‌ڕێکی ناو‌کی درووست ده‌بێت ،له‌سه‌ر ئاستێکی گه‌وره‌دا مرۆڤایه‌تی تێده‌چێ ، لێره‌دا له ئه‌مه‌ریکاته‌نها یه‌ک که‌س بریار نادات، به‌ڵام له کوریای باکور ته‌نها که‌سێک بریار ده‌دات، واته باری ره‌وانی تاکه که‌سێک ئه‌توانێ ببێته هۆکاری ئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌که درووست ببێ یان نه‌بێ ".
کاک موختار ده‌شڵێت " ئه‌مه‌ریکا بوونی خۆێ له دورگه‌ێ کوریا و ده‌وروبه‌ری چین دا به پێویست ده‌زانی وه هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌میشه به دوواێ به‌هانه‌یه‌کدا ده‌گه‌رێ یان له‌گه‌ڵ کۆریاێ باکوردا یان کێشه له‌سه‌ر دوورگه‌کان یان ئه‌و وت‌و و ێژانه‌ی که له ده‌ریاێ چینی باشور هه‌یه".