هه‌ندیک وڵات پشتیان بهخهڵووزی به‌ردین به‌ستوه بۆ به‌رهه‌مهینانی وزه له‌وانه وڵاتی فلپین. به‌ڵام له‌ئێستادا جۆرێک له وزه‌ی سۆلار له‌شێوه‌ی گوول ده‌توانێت وزه‌ی خاوێن به‌رهه‌م بێنێت، سمارتفلاوهر به‌هۆی نهخشهکاریهوه ده‌توانێت 40% زیاتر وزه به‌رهه‌م بێنێت به‌راورد به پلێته‌کانی له‌سه‌ربان یان ده‌شت و باخدا داده‌نه‌رێن.
سمارتفلاوهر له‌پارچه‌یه‌کی هونه‌ری نوێ ده‌چێت ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا نهخشهکاریهکی وزه‌ی خۆره و خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهیناوه، لهگووڵهبهڕۆژهوه وه‌رگیراوه، پانتایی 59 مه‌تر دووجا داگیرده‌کات، و 12 پلێتی وزه‌ی خۆر له‌خۆده‌گرێت که دوای تیشکی خۆر ده‌که‌ێت و له ڕۆژدا ده‌جووڵێت به سمارتفلهوهڕ (گوولی زیره‌ک) ناو نراوه.
جان مسنرۆ سه‌رۆکی کۆمپانیای سمارتفلهوهر پاسفیک ده‌ڵێت " گووڵی زیره‌ک ئه‌وه‌ی دیاره بۆ به‌رهه‌م هێنانی وزه‌یه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات کۆمپانیا بازرگانیه‌کان پابه‌ندن چوون وزه‌ی خاوێن به‌کاربێنن بۆ په‌ره‌پێدانی ژینگه‌ی سه‌وزایی، هه‌روه‌ها که‌مکردنه‌وه‌ی کاربۆن، ئه‌مه ئامێرێکی به‌سوود بۆ ژینگه".
هه‌ریه‌ک دانه له‌م گووڵانه ده‌توانرێت به‌ئاسانی بگوازرێته‌وه و پرۆگرام بکرێت و سه‌ربه‌خۆ کاربکات. له‌کاتی هه‌ڵاتنی خۆره‌وه سیسته‌مه‌که ده‌کوێته کار و یاخوود گووله‌که بۆ فراوانکردنی گه‌ڵاکانی ده‌کرێته‌وه، له‌کاتی خۆر ئاوابوون یان که‌ش و هه‌وای سه‌ختدا وه‌ک بارانی به‌خووڕ داده‌خرێته‌وه.
یه‌که‌م گوولی زیره‌ک له خوێندنگایه‌ک دانراوه بۆ ده‌رخستنی بۆ خه‌ڵکی تاچه‌ند گرنگه وزه‌ی خاوێن به‌رکاربێنین.
ئارۆلد کاپولۆی سه‌رۆکی ئۆفیسی ستراتیجی له خوێندنگای دی لا سالێ لیپا ده‌ڵێت"به‌ڕاکێشانی سه‌رنجمان ئه‌و پرسیاره‌مان لا دروستده‌کات بۆ چ هۆکاریک به‌کاری دێنین".
خوێندکاره‌کان له قوتابخانه هه‌مان هه‌ستیان هه‌یه.
کرستیان بیسێۆس خوێندکاری ئه‌ندازیاری ئه‌لکتریک ده‌ڵیت "له‌ڕاستیدا ده‌مانه‌وێت وزه و ژینگه له هه‌مانکاتدا بپارێزین".
هه‌رچه‌نده خه‌ڵوزی به‌ردین نیوه‌ی وزه له فلپین به‌رهه‌م دینێت، به‌ڵام سمارت فله‌وه‌ر بژاره‌ی زیاتر ده‌خاته به‌رده‌ست پشت به وزه‌ی خاوین ببه‌ستین.
زانست له به‌کارهێنانی ئه‌ندامی له‌شی به‌راز بۆ مرۆڤ نزیک ده‌بێته‌وه.
به‌پێی زاناکانی زانکۆی هارڤارد په‌ره‌وپێشچوون له تویژینیهوهی چاندنی ئه‌ندامی له‌شی گیان له‌به‌ران لهمرۆڤادا به‌ده‌ستهاتوه، ئه‌و که‌لێنانه پڕدهکاته و هیوایه‌ک ده‌به‌خشێت به‌وکه‌س نه‌خۆشانه‌ی چاوه‌ڕوانن ئه‌ندامێکی له‌شیان بۆ دانرێت.
تاقیکردنه‌وه‌کان هه‌ڵقوڵاوی ئه‌و ڕاستیه‌ن که مرۆڤ له‌گه‌ڵ گیان له‌به‌ران به‌تایبه‌تی شیرده‌ره‌کان هاوبه‌شن له‌پێکهاته‌ی DNAدا به‌تایبه‌تی به‌راز. له‌ئێستادا چاندنی ده‌روازه‌کانی هاتووچۆی خوێنی دڵی به‌راز له‌ده‌ڵی مرۆڤدا ده‌کرێت. هه‌ندێک نه‌خۆشی شه‌کره خانه‌ی په‌نکریاسی به‌رازیان بۆ ده‌چێنرێت، زۆر جاریش پێستی به‌راز بۆ چاره‌سه‌ری سووتانی پێستی مرۆڤ به‌کار دێت.
کۆکردنه‌وه‌ی تهکهنیکی گۆڕانکاری له جیناتدا که به کۆپیکردنی کریسبهر CRISPR ناوده‌برێت زاناکانی هارڤارد به‌رازیان به‌رهه‌م هێناوه ڤایرۆسی زیانبه‌خش له‌خۆناگرێت، وه‌ک ده‌ڵین له‌وانه‌یه ببێته یه‌که‌م هه‌نگاوی چاندنی ئه‌ندامانی له‌شیان له جه‌سته‌ی مرۆڤدا.
ئه‌و نه‌خۆشانه هێشتا له‌سه‌ریانه ده‌رمانی دژ به‌ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه لهچهستیاندا وه‌رگرن، تادوا قۆناغ و نهشو نما کردنی ئه‌و به‌شانه له‌چه‌سته‌ی مرۆڤدا به‌بێ ده‌رمان.
هه‌ندێک له زانایدیکه گوومانی خۆیان له‌م هه‌نگاوه دربڕیوه، ده‌ڵین پێویسته به‌رله‌وه‌ی چاندنی ئه‌ندامی جه‌سته‌ی گیان له‌به‌ران به‌فراوانی به‌کاربیت توێژینه‌وه‌ی زیاتر پێویسته .