كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنو راپرسی، ئامادەیی خۆیی نیشاندا بۆ ئەنجدانی ڕیفراندۆمو هەڵبژاردنە گشتییەكانی هەرێمی كوردستان لە کاتی دیاری کراوی خۆی. ئەمەش لەکاتێکدایە بۆچوونی جیاواز هەیە لە سەر وادەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەکە.
هەرچەندە ناوچە جێناکۆکەکان هەتا ئێستا بەژدارییان لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان نەکردووە بەڵام دەگوترێت لەم ڕیفراندۆمەدا بەشدارییان پێدەکرێت.
بورهان حاجی سلێمان نوسەر و ڕۆژنامەوان لە شاری کەرکوک پێی وایە ئەنجامدانی ئەم ڕیفرادۆمە لەم کاتەدا ڕەنگە ببێتە جێی مەترسی بۆ شاری کەرکوک ئەگەر دەنگی بەڵێ مسۆگەر نەبێت. بەڵام عەدنان کەرکوکی بەرپسی دەزگای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان دڵنیایە لەوەی نەک تەنها کوردەکان بەڵکو بەشێێکی زۆری تورکومان و عەرەبەکانی شارەکەش دەنگ بە بەڵێ دەدەن.
ئەم مشتومڕە لە تەواوی مێزگردەکەی هێرۆ زەنگەنە لەگەڵ عەدنان کەرکوکی و بورهان حاجی سلێمان ببیستە.