له کاتێکدا زۆری نه‌ماوه بۆ ئه‌و کاته‌ی که بۆ رفراندوم دانراوه، له رۆژانی رابوردوو شاندێک گوایه بۆ تاوتوێکردنی ئه‌و پرسه سه‌ردانی به‌غدای کرد، به‌ڵام وه‌کو باس ده‌کرێت له‌و دانیشتنانه‌دا ئه‌و گرنگیه به رفراندوم نه‌دراوه. ئاخۆ له‌و دانیشتنانه‌دا ده‌بێ چی باس کرابێت؟
مامۆستا سۆران عەلی خان نووسەر، رووناک‌بیر، لێکۆڵه‌ر و جێگری پێشووێ مەڵبەندی 8 خانەقینی ێ. ن. ك لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" رفراندوم مه‌سه‌له‌یه‌کی چاره‌نووس سازه به تاێبه‌ت بۆ گه‌لی کوردستان وه هیچ پارتێک، سه‌رکرده‌یه‌ک وه یاخود هاووڵاتیه‌کی کورد چاوه‌روانی ئه‌وه نه‌کات که به‌غدا، تاران، ئه‌نکارا، یان دیمه‌شق، ئه‌و وڵاته داگیر که‌رانه‌ی کوردستان که بێن به‌ڵێن بده‌ن بۆ رفراندوم، به‌ڵێن بده‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان یا هاوکاریت بکه‌ن، چوونی ئه‌و شانده ته‌نها بۆ بیانوو بڕینه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ڵێن هه‌وڵی دیپلۆماسی نه‌درا، هه‌وڵی سیاسی، هه‌وڵی دیمۆکراسیانه نه‌درا بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌کان".
مامۆستا سۆران هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " رفراندوم هه‌ندێ په‌له په‌لی تێدایه، تا راده‌یه‌ک هه‌ندێ لایه‌نی (ایجابی و سلبی) تێدایه، یه‌ک که‌م په‌له په‌لیان تێدا کرد، ده‌بوایه زه‌مینه سازی باشتریان بۆ بابه‌ته‌که بکردبایه، دووا خستنی رفراندوم له (مطرحه) شتێک نییه که شیانی نه‌بێ و نه‌کرێ، ئه‌وه دونیای سیاسه‌ته وه سیاسه‌تیش ( فن الممکناته) یه‌ک هه‌ڵویستی کورد زۆر زۆر گرنگه بۆ ئه‌و پرسه وه کورد ده‌بێ ژێرانه بچێته نا ئه‌و مه‌سه‌له‌وه، هێشتا هه‌ندێ شتی پشتی په‌رده دیار نییه، ئه‌وانه‌ی ئه‌مرۆ له عێراق له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵاتن باوه‌ریان به دیمۆکراسیه‌ت نییه وه تا ئێستا ده‌ستوری عێراقی مرکهبه له‌سه‌ر کاغه‌ز و په‌ێڕه‌و نه‌کراوه ".
له ئه‌گه‌ری دوواخستنی رفراندوم و دانانی مهرجو کات بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵواسراوه‌کان، مامۆستا سۆران ده‌ڵێت " هه‌تا ماوه‌که‌ی کورتر بێ من پێیم باشه، ماده‌ی 140 ئه‌وه بوه 14 ساڵ و جێ به جێ نه‌کرا، جا کورد ده‌بێ پێیداگری بکات چه‌ند کورتر بێ ماوه‌که‌ی، کات له به‌رژه‌وه‌ندی کورد نییه".