Accessibility links

ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌مریکا خۆر ده‌گیرێت


ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 20ی مانگی 8 خۆر به‌ته‌واوه‌تی له‌ سه‌رانسه‌ری وڵاتیه‌کگرتوه‌کاندا ده‌گیرێت، تاریکی له‌ که‌ناری ئۆقیانووسی ئارامه‌وه‌ له‌ ولایه‌تی ئۆریگن ده‌ستپێده‌کات و به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ ده‌روات تا که‌ناری ولایه‌تی کارۆلاینای باشور له‌ ئۆقیانووسی ئه‌تله‌نتیدا.

ئه‌م ڕۆژگیرانه‌ پێشبینی ده‌کرا و یه‌که‌م ڕۆژگیرانه‌ له‌دوای 38 ساڵ له‌ ئه‌مریکادا خۆر به‌ته‌واوه‌تی له‌پشت مانگه‌وه‌ ون ده‌بێت و یه‌که‌م جاریشه‌ له‌وه‌تای 99ساڵ هه‌ردوو که‌ناری ئه‌و وڵاته‌ی بگرێته‌وه‌، دواجاریش له‌ساڵی 1918دا ڕوویدا له‌ ولایه‌تی واشنتن تا فلۆریدای گرته‌وه‌.

ڕۆژگیرانی ته‌واوه‌تی هه‌موو 3 ساڵ جارێک له‌ جێگایه‌کی جیهاندا ڕووده‌دات. ڕه‌نگه‌ له‌ ئۆقیانووسه‌کاندا ڕووبدات، به‌وپێیه‌ی 3 به‌شی زه‌وی له‌ ئاو پێکدێت.

ڕۆژگیرانی ته‌واوه‌تی له‌کاتێکدا ڕووده‌دات مانگ له‌نێوان زه‌وی و ڕۆژدا تێده‌په‌ڕێت و مانگ به‌ قه‌باره‌ی ڕۆژ ده‌ره‌که‌وێت.

جێی ووته‌نه‌ مانگ 400 که‌ڕه‌ت له‌ خۆر بجووکتره‌، به‌ڵام 400 هێنده‌ له‌ زه‌ویه‌وه‌ نزیکتره‌.

خۆرگرتنی داهاتوو له‌ وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان دوای 7 ساڵی‌داهاتووه‌ ڕووده‌دات له‌ ساڵی 2024دا ، ئه‌و ده‌مه‌ له‌ولایه‌تی تکساس ده‌ستپێده‌کات و به‌ره‌و ولایه‌تی نیویۆرک و که‌نه‌دا.

له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیه‌کگرتوه‌کان له‌ساڵی 2019دا له‌باشووری ئۆقیانووسی ئارام و وڵاتی شیلی و ئه‌رجه‌نتین.

ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ یاده‌وه‌ری هه‌ڵدانی سه‌ته‌لایتی ڤۆیجه‌ر بوو بۆ ئاسمان.

دوای تێپه‌ربوونی 40 به‌سه‌ر هه‌ڵدانی سه‌ته‌لایتی ڤۆیجه‌ر بۆ ئاسمان له‌ئێستادا 11 ملیار میل له‌ زه‌ویه‌وه‌ دووره‌.

ئه‌م سه‌ته‌لایته‌ له‌ 28 مانگی 8ی ساڵی 1977دا بۆ ئاسمان هه‌ڵدارا بۆ دۆزینه‌وه‌ی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر هه‌ساره‌کانی بیرجس(جووپیتێر) و که‌یوان (ساتۆرن).

ڤۆیجه‌ری2 به‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک دوای ڤۆیجه‌ری1 بۆ واڵایی هه‌ڵدرا، به‌خێراترین سه‌ته‌لای هه‌ڵداراوی مرۆڤ داده‌نرێت و له‌ئێستادا 13 ملیار میل‌ له‌زه‌ویه‌وه‌ دووره‌، گه‌شتۆته‌ دووریی نێوان ئه‌ستێره‌کان که‌به‌ بۆشای گه‌وره‌ی نیوان ئه‌ستێره‌کان داده‌نرێت و پێشبینی ده‌کرێت ڤۆیجه‌ر2 به‌و ناوچه‌یه‌دا له‌چه‌ند ساڵی داهاتوودا تێپه‌ڕێت.

هه‌ردوو سه‌ته‌لایت تۆماری فۆنۆگرافی له‌خۆده‌گرن له‌مس دروستکراوه‌ و به‌ئاڵتوونی عه‌یاری 12 زاخاو کراوه‌(له‌و سه‌روه‌خته‌دا له‌ساڵی 1977دا دسک و CD و فایلی MP3 نه‌بوه‌ ). مووزیکی بتهۆڤن پارچه‌ی 5 وده‌نگی سیسرکه‌وه‌ گریان منداڵ و باهۆز و باران و هه‌وره‌تریشقی له‌سه‌ر تۆمار کراوه‌، چه‌ندین ده‌نگی‌دیکه‌ش، زیاتر له‌ 100 وێنه‌ی ئه‌لکترۆنی ژیانی سه‌رده‌می سه‌ده‌ی 20ی له‌سه‌ر تۆمار کراوه‌، له‌وانه‌ قه‌ره‌باڵغی هاتووچۆ.

ناسا به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ چه‌ندین وێنه‌ی و یاده‌وه‌ری ئه‌م سه‌ته‌لایته‌ی له‌ڕێگای تویته‌ره‌وه‌ بڵاوکردۆته‌وه‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:54 0:00
XS
SM
MD
LG