یه‌کێک له‌و دیاردانه‌ی که له هه‌رێمی کوردستاندا به‌دی ده‌کرێت، ئه‌وه‌یه گرفتێک، گرفتێکی پێشووتر له بیر ده‌باته‌وه، واته له پێناوی له بیرکردنه‌وه‌ی کێشه‌یه‌کدا، کێشه‌یه‌کی تر له‌وانه‌یه گه‌وره‌تر له‌وه‌ی که هه‌یه درووست ده‌کرێت. ئاخۆ تا چه‌ند توانراوه به‌م جۆره تاکتیک و رێبازه خه‌ڵک چه‌واشه بکه‌ن و به لارێ‌دا ببه‌ن؟
تارا حوسه‌ین جێگری هاوسه‌رۆکی ته‌فگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " له باشوری کوردستان ( زهنیه‌تێک) هه‌یه که به‌رێوه ئه‌یبات، هه‌ر له ساڵی 91 وه هه‌تاکو ئه‌مرۆ بوه‌ته کێشه بۆ به‌رێوه‌بردنی ، ئێمه کێشه‌ی زهنیه‌تمان هه‌یه، نه‌بوونی زهنیه‌تێکی دیمۆکراتیک، عه‌قلیه‌تێکی پێگه‌یشتوو و تێگه‌یشتوو دیمۆکراتیک له به‌رێوه‌بردن و فهرمانرهواییکردنی وڵات‌دا نه‌بوه، بۆیه به‌رده‌وام شکست به شکست له بیر براوه‌ته‌وه و قه‌یران به قه‌یران له بیر براوه‌ته‌وه "
تارا خانم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " له کاتێک تۆ بکه‌وێته ناو کۆمه‌ڵێک پرسگری گه‌وره و ده‌رچوونێک بۆ چاره‌سه‌ریه‌کان نهدوزێتهوه وه یاخود مێشکێکی ته‌ندرووستی بهرێوهبردنت نه‌بێ بۆ ده‌رباز بوون وه بۆ سیاسه‌تێک بهرێوهبرنێکی زانایانه، ناچاریت کار بۆ په‌رده پۆشکردنی شکسته‌کانی خۆت بکه‌یت، بۆیه یه‌کێتی و پارتی به پله‌ی یه‌ک له رۆژی یه‌کمه‌وه هه‌تا ئه‌مرۆ ته‌نیا کاریان کردووه له‌وه‌ی که به‌رده‌وام شکستیان به‌رهه‌مهێناوه بۆ کۆمه‌ڵگا ئه‌ڵبه‌ته و به‌رژه‌وه‌ندیش بۆ خۆیان وه گیرفان پڕکردن بۆ خۆیان وه درووست‌کردنی چینێکی هه‌ره له سه‌ره‌وه بۆ خۆیان و چینێکی له خواره‌وه بۆ کۆمه‌ڵگا و نه‌هیشتنی چینی مام ناوه‌ندی وه بۆ ئه‌وه ناچار بوون بۆ هه‌ر پرسێک کێشه‌یه‌ک وه یاخود رۆژهفێکی تر درووست بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی پێی سه‌ر قاڵ بکه‌ن وه پرسه بنه‌ره‌تیه‌کان له بیر ببه‌نه‌وه و به پرسی لاوکیهوه سه‌ر قاڵیان بکه‌ن ".
تارا خانم ده‌شڵێت " هه‌تا پرسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم نه‌که‌وته به‌ر دانوستاندن و وت‌و وێژکردن له په‌رله‌مانی کوردستاندا، په‌رله‌مان گرفتێکی ئه‌وتوێ نه‌بوو، په‌رله‌مان به هه‌موو که‌م و کۆریهکانیهوه ده‌زگایه‌کی ره‌واییه وه نوێنه‌رایه‌تی ده‌نگی خه‌ڵکه، به‌ڵام کاتێک هاته سه‌ر پۆسته‌که‌ی بارزانی، پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم، ئه‌و کاته په‌رله‌مانیش په‌ک خرا، واته خه‌ڵک سه‌ر قاڵ کرا به پرسی په‌کخستنی په‌رله‌مانه‌وه له بری ئه‌وه‌ی که بڵێن ئێمه سه‌رۆکه‌که‌مان هه‌یه که ناره‌وایه و پێویسته به شێوه‌یه‌کی دیموکراتیانه سه‌رۆکی هه‌رێمێک هه‌ڵبژێرێ ".