هه‌ر وه‌کو زۆر جارباسکراوه هه‌رێمی کوردستان بوه‌ته گۆڕه‌پان و لهوهڕگاێ ده‌زگاه سیخوریه‌کانی وڵاتانی ناوچه‌که و جیهان وه به تاێبه‌ت ئێران و تورکیا. له رۆژانی رابووردودا به‌هرۆز گه‌ڵالی نوێنه‌ری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له ئه‌نکارا داواێ لێ‌کرا وڵاته‌که به‌جێ بهێڵێ. ئاخۆ ناردنه‌وه‌ی گه‌ڵاڵی به هۆێ ههڵویستیهکانیهتی له ماوه‌ی ساڵانی رابوردوودا سه‌باره‌ت به‌و کێشانه‌ی که بۆ تورکیا زۆر هه‌ستیارن وه یاخو کێشه و پلانی تیرۆرکردنی جه‌میل بایه‌ک سه‌رۆکی کۆما جڤاکن کوردستان؟
شه‌ماڵ به‌شیری لێکۆڵه‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت "ده‌زگاه هه‌واڵگه‌ری و سیخوریه‌کانی ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ری کوردستان به گشتی و ده‌وڵه‌تانی تری ناوچه‌که‌ش مێژوویه‌کی دوور و درێژیان هه‌یه له کاری ئیستخباراتی له هه‌رێمی باشوری کوردستان، ئه‌مه‌ش بۆ کۆمه‌ڵێک هۆکار ده‌گه‌رێته‌وه، نه‌بوونی دام و ده‌زگاێ هه‌واڵگه‌ری ره‌سمی له باشوری کوردستان، نه‌بوونی هێزێکی رێک و پێک و هاوبه‌ش و یه‌کگرتوو، نه‌بوونی دام و ده‌زگاێ پێویستی حکومه‌تی و ئیداری وه نه‌بوونی ئیراده‌یه‌کی هاوبه‌شی سیاسی له زۆنی که‌سک و زه‌رد، ده‌رگایان له‌به‌رده‌م ئه‌مه کردووهتهوهدوو جۆره له شه‌قامی سیاسی بێته ئاراوه و بۆشایهتیهک ساز بکات و له‌و بۆشایهتیهش کۆمه‌ڵێک ده‌وڵه‌ت، کۆمه‌ڵێک ده‌زگاه و کۆمه‌ڵێک هێزێ جۆرا و جۆری گومانلێکراوو بتوانن بێن له باشوری کوردستاندا سه‌روه‌ری یاسایی و سیاسی بن پێی بکه‌ن ".
کاک شه‌ماڵ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " مه‌به‌ست له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ته‌نها بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵێکی به په‌له نییه به‌ڵکو ئامانجی من زیاتر له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ئه‌ویه که له‌و بروایه‌دام شاردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هه‌وڵانه، شاردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره رووداو و بوێرانه له ئاست کۆمه‌ڵگادا هه‌میشه واێکردووه کۆمه‌ڵگا ئاگادار نه‌بێ له‌م هه‌وڵه قیزهوهنانهی ده‌زگاکانی تیرۆرله باشوری کوردستاندا بهرێوی ده‌به‌ن و هه‌میشه کۆمه‌ڵگا به بێ زانیاری ماوه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م زانیارانه ده‌توانێ بۆ خۆێ شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کانی ئاگادارکردنه‌وه و په‌روه‌رده کردنی کۆمه‌ڵگا بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو تاکێک هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی بکات له هه‌وڵه تیرۆر و ئیستخبارایهتیهکانی ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کان له هه‌رێمی باشوری کوردستان".
کاک شهـاڵ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئه‌گه‌ر یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان یان یه‌کێک له ده‌زگاکانی ڕۆڵی سه‌د ده‌ر سه‌دی نه‌بوبێت له پۆچهڵکردنی پلانه‌که‌ی میت، بێگومان رۆڵیان هه‌بوه هه‌م له‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ر بن و هه‌م له‌وه‌ی که ئه‌م هه‌وڵه ئاشکرا بکه‌ن و زه‌مینه‌ی پۆچهڵکردنهوهکهی بره‌خسێنن، چونکه دهنزانرێت ئه‌مه له ناو جه‌رگه‌ی باشوری کوردستان له ده‌ڤه‌ری دۆکان ئه‌م هێزه تیرۆریه‌ی میت ئاشکرا بوونه و هه‌ر له‌وێش ئه‌م گروپه پۆچه‌ڵ کراوون و ده‌ست به‌سه‌ر کراوون و له هه‌رێمه‌که دووریان کردوونه‌ته‌وه".