ترۆپیک پۆرتلاند - مه‌ین - ئه‌مریکا
ده‌سه‌ڵاتی ده‌ریایی وڵاتیه‌کگرتوه‌کان و که‌نه‌دا ڕایانگه‌یاند هه‌وڵه‌کانیان چڕ ده‌که‌نه‌وه بۆ زانینی هۆکاری مردنه‌کانی نه‌هه‌نگ به‌م دوایانه که مه‌ترسی له‌ناوچونیان له‌سه‌ره.
ئه‌و گیان له‌به‌رانه‌ی ده‌ریا بێوینه‌ترین شیرده‌ره‌کانی ده‌ریان له جیهاندا و له‌ئێستادا ته‌نها 500 دانه‌ی له‌ژیاندا ماوه. به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات ده‌ڵێن له ئاماده‌کردنی ڕاپۆرتێکدان بۆداهاتوو و ده‌ستنیشانکردنی هۆکاره‌کانی نه‌هه‌نگ ده‌پارێزێت هاریکار ده‌بن.
نوێنه‌رانی بهریوبهرایهتی نیشتمانی ئۆقیانووسه‌کان و به‌رگی هه‌وا و ناوچه‌ی ڕاوکردنی ماسی له ئۆقیانووسه‌کاندا له‌که‌نه‌دا ده‌ڵێن به‌رکه‌وتنی به‌له‌م و ئامێره‌کانی ڕاوکردن و فاکتهریکهی جیاواز هۆکارن بۆ گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و نههانگانه.
د‌یڤید جۆڤیا سه‌رۆکی به‌رنامه‌ی چاودێری ناوچه پارێزراوه‌کانی ئۆقیانوسی ئه‌تله‌نتیک ده‌ڵێت "ئامانجی وڵاتان زانیاری زیاتره له‌سه‌ر هۆکاری دۆزینه‌وه‌ی 13 نه‌هه‌نگ له‌ئه‌مساڵدا به‌مردویی و دانانی چاره‌سه‌ر".
ئه‌مساڵ 10 نه‌هه‌نگ دۆزرانه‌وه له‌که‌ناری که‌نه‌دا و 3 له که‌ناری ولایه‌تی ماساشۆسیتس له‌ئه‌مریکا به‌مردووی. بهرڕێوبهرایهتی نیشتمانی ڕایگه‌یاند مردنه‌کان نائاساین و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها له‌ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا هاتوه لێکۆڵینه‌وه چه‌ند مانگێکی پێده‌چێت، داتا له‌سه‌ر مردنی نه‌هه‌نگ و هۆکاره‌کانی وه‌ک گۆڕانکاری له‌ژینگه‌دا کۆده‌کرێته‌وه و له‌به‌رچاو ده‌گیرێت.
زریان و ئاستی تووندیی به پێوانه‌ی سافیر – سمپسن
پێوانه‌ی Saffir-Simpson بۆ تووندی زریان و زیانه‌کانی لێی ده‌که‌وێته‌وه به‌کاردێت، تێیدا خێرای باوبۆران و به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ده‌ریا دیاری ده‌کرێت که لافاو به‌دوای خۆیدا دینێت و چه‌ند فاکته‌رێک بۆ ئه‌وه هۆکاره هه‌یه، وه‌ک ئاراسته‌که‌ی و پانتایی و خێرایی و هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندێتی ناوچه که‌ناره‌که‌ی پێیدا تێده‌په‌ڕێت، ئایا له‌نزیکه‌وه تێده‌په‌ڕێت یان له ده‌ریاوه ده‌چێته ووشکانی.
جۆری 1: خێرایی له‌نێوان( 120 بۆ 150 کم / کاژێر)، به‌رزیی ئاستی ئاو (1 بۆ 1.5 مه‌تر) له‌سه‌روو ئاستی ئاسایی ئاو. زیان له ئۆتۆمۆبیڵ و ده‌رخت و هێماکانی سه‌رشه‌قام و هێلی ئیلکتریک ده‌دات.
جۆری 2: خێرایی له‌نێوان (155 بۆ 175 کم / کاژێر)، به‌رزیی ئاستی ئاو (1.8 بۆ 2.4 مه‌تر)، زیان له ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ی سه‌ربانی خانووبه‌ره ده‌دات، دره‌ختی گه‌وره له‌بندا هه‌ڵده‌کێشێت یان ده‌بێته هۆی شکانی، هێڵی ئیلکتریک ده‌پچڕێنێت.
جۆری 3: خێرایی له‌نێوان (180 بۆ 210 کم / کاژێر) به‌رزیی ئاستی ئاو (3 بۆ 4 مه‌تر)، خانوو تێکده‌شکێنێت و ئۆتۆمۆبێل تل پێ ده‌دات و زیانی گه‌وره به هێڵی ئیلکتریک ده‌گه‌ینێت.
جۆری 4: خێرایی له‌نێوان (210 بپ 250 کم/ کاژێر) به‌رزیی ئاستی ئاو (4 بۆ 5 مه‌تر) خانوو به‌ره به‌ته‌واوه‌تی تێکده‌شکێنێت، به‌تایبه‌تی ناوچه‌کانی که‌نار وێران ده‌کات بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک ئه‌و ناوچه‌یه ژیانی تێدا نامێنێت. نمونه زریانی شارلی که له که‌ناری فلۆریدای دا و بوه هۆی کووژرانی 21 که‌س و زیانی 15 ملیار دۆلاری لێ که‌وته‌وه.
جۆری 5: خیرایی زیاتر له( 250 کم / کاژێر) به‌رزیی ئاستی ئاو (5 مه‌تر)، تا دووری 460 مه‌تر له که‌ناره‌وه کاولکاری ده‌کات و ده‌بێت دانیشتوان ناوجه‌که جێبێڵن و به‌لانی که‌مه‌وه بۆ دوریی 8 بۆ 16 کیلۆمه‌تر له ناوچه‌که دورخرێنه‌وه. نمونه زریانی ئاندرۆ له ساڵی 1992دا له فلۆریدا، به‌هۆیه‌وه 250 هه‌زار که‌سی بێ ماڵ و حاڵ بوون، زیانی 20 ملیار دۆلاری لێکه‌وته‌وه و 55 که‌س تێیدا گیانیان له‌ده‌ستدا.
میدیاکانی ئێران ده‌ڵین کۆمپانیای ئاپڵ ئاپسه ئێرانیه‌کان له‌کار ده‌خات.
تاران – ئێران
میدیاکانی ئێران بڵاویان کرده‌وه کۆمپانیای ئاپڵ هه‌موو ئاپسهکانی له‌ئێران درهستکراوه بۆ تهلهفوونی ده‌ستی له کڕینی و داگرتنی کۆمپانیاکه لابردوه.
له‌کاردانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌بڕیاری ئاپڵ، وه‌زیری په‌یوه‌ندی محه‌مه‌د جه‌واد ئازه‌ری جه‌هرومی له جریوه‌یه‌کدا له تویته‌ر ده‌ڵێت "ده‌بێت ئاپڵ ڕێز له به‌کارهێنانی ئێرانیه‌کان بگرێت".
کۆمپانیای ئاپڵ بنکه له کالفۆرنیا هیچ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی بۆ ئه‌م جریوه‌یه نه‌بوو.
جه‌هرومی نوسیویه‌تی " ده‌بوو به‌کاربێت بۆ خۆشگووزه‌رانی و کارئاسانی ژیانی مرۆڤ، نه‌ک وه‌ک جیاوازی نێوان وڵاتان.
هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی " 11% پشکی بازاڕی به‌کارهێنانی ته‌له‌فون له‌ئێراندا بۆ کۆمپانیای ئاپڵه، ئاپڵیش ڕێزی له مافی به‌کارهێنان نه‌کرده‌وه و په‌یڕه‌وی ئه‌و بنهمایایهی پێشێل کردوه، بۆ لابردنیشیان له‌ڕووی یاسایییه‌وه به‌دواداچوونی بۆ ده‌که‌ین".
ئاپڵ به فه‌رمی له ئێران و ووڵاتانی که‌نداودا نیه، به‌ڵام زۆر له ئێرانیه‌کان به‌رهه‌می ئاپڵ له‌ناو ئێران‌دا ده‌کڕن.