هه‌ر له‌و کاته‌ی ئه‌ردوگان هاته سه‌ر کار و سه‌رۆکایه‌تی تورکیا و ئاکه‌په‌ی موسۆگه‌ر کرد، تورکیای به ئاراسته‌یه‌کی تردا برد، وڵاتێکی زۆرتر لیبراڵ، ده‌م له دیمۆکراسی ئه‌دا و گوایه چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد به‌ڵام وه‌کو باس ده‌کرێ پاشان تورکیا به لاڕێدا چوو. ئاخۆ بۆ؟
دکتۆر که‌مال سه‌یدۆ بەرێوەبەری بیرۆێ رۆژهەڵاتی ناڤین بۆ گەلانی ژێرگەڤە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" دیاره تێکچوونی سیاسه‌تی تورکیا به سه‌رۆکایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان په‌یوه‌ندی هه‌یه به ته‌نگه‌ژه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی وه یاخود به‌هاری عه‌ره‌بی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ردوگان پرۆژه‌که‌ی جێ به جێ و سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو ئه‌ردوگان سیاسه‌تی خۆێ گۆڕی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، ئه‌وه‌ی ئه‌ردوگان له سوریا، میسر، لیبیا،تونس و بگره له عێراقیش ئه‌یویست جێ به جێ نه‌بوون، وه هه‌ر وه‌ها پرۆژه‌ی ئیسلامی سیاسی ئه‌ردوگان، گوایه پرۆژه‌ی ئیسلامی سیاسی نه‌رم وا ده‌رکه‌وت که شتێکی وه‌ها له‌سه‌ر زه‌وی نییه وه زۆری ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌ووترا ئیسلامی نه‌رم شوێنی خۆیان گۆڕی وا لێهات ئه‌و وڵاته رۆژئاواییانه‌ی پشتێوانیان له تورکیا کرد، پشتێوانیه‌کانیان رابگرن و بوه هۆێ زیز بوونی تورکیا و له ده‌رئه‌نجام تێکچوونی پرۆژه‌کانی تورکیا "
دکتۆر که‌ماڵ هه‌ر وه‌ها ده‌لێت " بێگومان ئه‌م جۆره رێبازه گرێدراوه به شیوه‌ی فیکر و حزر و رامانی ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌و وڵاته به‌رێوه ده‌به‌ن، ئه‌توانین به‌راووردێک له نێوان تورکیا و پاکستان‌دا بکه‌ین، هه‌ر بێنه به‌ر چاو له کاتی شه‌ری ده‌می یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت پاکستان چ گرنیه‌کی هه‌بوو له دابینکردنی یارمه‌تیه‌کان بۆ موجاهیده‌کانی ئه‌فغانی بۆ شه‌ری سۆڤیه‌ت، به‌ڵام ئه‌مرۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باسی هاوکاری هیندوستان ده‌کات بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌ی له ئه‌فغانستاندا هه‌یه که ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت پاکستان ئه‌مرۆ به‌شێکه له گرفته‌که، ئه‌مرۆ شتێکی به هه‌مان شێوه له تورکیادا هه‌یه و وڵاتانی رۆژئاوا گه‌یشتوونه ئه‌و باوه‌ره ئه‌ردوگان کێشه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاماده نییه سیاسه‌تی خۆێ بگورێ".
دکتۆر که‌ماڵ ده‌شڵێت " ئه‌ردوگان پێویست بوو سیاسه‌تی خۆێ له سوریادا بگۆڕێ، نه ده‌بوایه دژایه‌تی کورد بکات، نه ده‌بوو پێداگری له‌سه‌ر پشتێوانی داعش و گروپه‌کانی تربکات، به‌ڵام که بینی کورد له سوریا فاکتره‌کی سه‌ره‌کین ئاماده بوو له گه‌ڵ ئێران، له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د، له‌گه‌ڵ روسیا هاریکاری بکات له دژی هاوپه‌یمانی خۆێ، تورکیا رۆلێکی مه‌زنی هه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین، له قه‌فقاس، له باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپادا و هه‌ر وه‌ها تورکیا خاوه‌ن شوێنێکی ستراتیژیه، ئه‌ندامی ناتۆیه، یه‌کێک له 20 وڵاتانی جیهاندایه، وڵاتێکی موسڵمانه و کاریگه‌ری له نێۆ وڵاته موسلمانه‌کاندا، له‌وانه‌یه کاریگه‌ری له‌سعودیه و میسر زۆرتر بێت، پاکستان، ئیندنۆسیا وڵاتانێکی گه‌وره‌ن به‌ڵام رۆڵی تورکیا گه‌وره‌تره که ئه‌مانه هه‌موو فاکته‌رن که وا ناتوانن به ئاسانی ده‌ست له تورکیا به‌رده‌ن".