Accessibility links

دکتۆر کەنعان حەمە غەریب: ئەوەی ئێستا لە هەرێم دەگوزەرێت ڕەتکردنەوەی یەکترە


 دکتۆر که‌نعان حه‌مه‌ غه‌ریب
دکتۆر که‌نعان حه‌مه‌ غه‌ریب

لەماوەی ئەم چەند مانگەی ڕابردوودا و ئێستاشی لەگەڵدابێت لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بەردەوام لە کۆبوونەوەدان وەک دەڵێن بە مەبەستی باشتر کردنی ڕەوشی سیاسی هەرێمی کوردستانی عێراقە.

دکتۆر کەنعان حەمە غەریب، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سلێمانی دەڵێت قەیرانە سیاسییە قوڵەکانی هەرێمی کوردستان بوونەتە مایەی کەرت بوونی هەرێم لە ڕووی جەماوەری و سیاسیشەوە لە نێوان لایەنەکان و لە نێوان گروپە کۆمەڵایەتیەکانیشدا و دەشڵێت ئامانجیش لەم کۆبوونەوانە دروستکردنی دیدێکی هاوبەشە لەسەر بابەتگەلە چارەنوسسازەکان وەک ئاساییکردنەوەی دامو دەزگاکانی حکومەت و هەروەهاش بابەتی ڕیفراندۆم، بەڵام وەک دەڵێت " تاکو ئێستا بەشێوەیەکی گشتیئاماژەکان زۆر دڵخۆشکەر نین بەوەی کە دید و تێڕوانینێکی هاوبەش دروست بێت لە نێوان کۆی لایەنەکاندا و بە تایبەتیش پێنج لایەنی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا کە خاوەنی پێگەن لە پەرلەمان و لە حکومەتدا."

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر کەنعان ئاماژەش بەوە دەکات سەرەڕای هەندێک گۆڕانکاری ڕووکەش و بەشداری لایەنەکان کە بزووتنەوەی گۆڕان بە پێگەیەیەکی قورسەوە بەشداربووە، بەڵام هەر پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان فەرمانڕەوای ڕاستەقینەی هەرێم بوون و لایەنەکانی تر پێگەیان نییە لە دروستکردنی بڕیاردا و دەشڵێت بە شێوەیەکی گشتی هەموو ئەمانەی کە ڕوودەدەن ڕەنگدانەوەی هەبوونی فەرمانڕەوایەتییەکی نا تەندروستە لە هەرێمی کوردستان.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:52 0:00

XS
SM
MD
LG