هادی سۆفیزاده: رۆژئاوای کوردستان کلیلی ده‌روازه‌ی ئه‌مه‌ریکایه بۆ ناوچه‌که
وه‌کو پێشبینی ده‌کرێت شه‌ڕ دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له سوریا هێدی هێدی به‌ره‌و کۆتایی ده‌چێت.
ئایا به کۆتایی هاتنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به واتای کۆتایی شه‌ڕ و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامیه بۆ سوریا یان قوناغێکی تر له پێشدایه؟
هادی سۆفیزاده نووسه‌ر، لێکۆڵه‌ر وه ئه‌ندامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان KNK له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " کێشه‌ی شه‌ڕی داعش که وه‌کو ئه‌بینرێ به‌ره‌و کۆتایی ده‌روا به‌ڵام قه‌یرانی سوریا به‌ره‌و کۆتایی ناروات، قه‌یرانی سوریا بوه‌ته کێشه‌یه‌کی نێۆنه‌ته‌وه‌یی، که‌یسی سوریا له نه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندایه، هه‌ر لایه‌نێک ته‌نانه‌ت سوریا ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو پانتا و ده‌وڵه‌تی سوریادا بگرێت یان به پێچه‌وانه، واتای سه‌رکه‌وتنی له‌شکه‌ری هه‌یه به‌ڵام به واتای سه‌رکه‌وتنی سیاسی نییه، بۆیه شه‌ڕی سوریا ئه‌بێته ده‌ستپێکی دیزانکردنه‌وه‌ی ( داڕشتنه‌وه) رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به پێی هاوو شێوه‌ی سه‌ده‌ی 17 ئه‌وروپا به ناوی په‌یمانی Westphaliaکه به شه‌ڕ 30 ساڵه‌ی ئه‌وروپا کۆتایی هێنا، ئه‌مه‌ش بارودۆخێکی له‌و جۆره‌یه، بۆیه ئه‌بێ چاوه‌روان بین".
کاک هادی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " لێره‌دا که هه‌موو له‌سه‌ر ناوجوونی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دا (داعش) کۆده‌نگن، داعش وه‌کو ته‌خته‌ی شه‌تره‌نج وایه، هه‌موویان کایه‌ی له‌سه‌ر ئه‌که‌ن، له ره‌قه قوناغێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه هه‌یه و ئێستا شه‌ڕ گه‌یشتوه‌ته دیر الزور، به‌ڵام شه‌ڕی سه‌ره‌کی شه‌رێکه که له هه‌رێمی ئیدلب ئه‌بێ، که هه‌رێمێکی هه‌ستیاره و له‌وێدا کورد و ئه‌مه‌ریکا له یه‌ک به‌ره‌دان، تورکیا، قه‌ته‌ر، به‌ره‌ی النوسره و تحریر الشام له به‌ره‌یه‌کی تردا، له‌ملاشه‌وه سوریا و روسیا له یه‌ک به‌ره‌دان، گرنگترین شه‌ڕی داهاتووێ سوریا دوواێ دێر الزور و ره‌قه ئه‌و ناوچه‌یه که باسێکی زۆر له خۆ ده‌گرێ چ له بواری دیپلۆماتیک وه یاخود له باری له‌شکه‌ریه‌وه ".
کاک هادی ده‌شڵێت " توانایی هێزی کورد له سوریا له هه‌موو روویه‌که‌وه چ له باری ژیوپولتیک، چ له باری ئابوری و کانگاێ ژێر زه‌وی وه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تاێبه‌تمه‌ندی وڵاتێکه، وه ئه‌مرۆکه به ده‌ست پێی راگه‌یشتنی کورد بۆ ده‌ریای سپی، قوناغی وڵاتبوون درووست ئه‌بێ، سوریا ناگه‌رێته‌وه سوریاێ جاران، سوریا دابه‌ش ئه‌بێت و دابه‌ش بوه، وه ئه‌مه‌ریکا به هیچ شێوه‌یه‌ک رۆژئاواێ کوردستان به‌جێ ناهێڵی وه رۆژئاوای کوردستان کلیلی ده‌روازه‌ی ئه‌مه‌ریکایه بۆ ناوچه‌که".