رفراندوم و سه‌ربه‌خۆیی سه‌ره‌رای ناکۆکیه‌کانی ناو ماڵی کوردی و به‌ره‌ی به‌ڵی و نه‌خێر، به پێی یاسا نێۆنهتهوییهکان مافێکی ره‌وای گه‌لی کورده له باشوری کوردستان، به‌ڵام ئه‌م رفراندومه نگرانیه‌کی بۆ زۆر لایه‌نی تر به تاێبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی کوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه درووست کردووه.
لێره تا 25 مانگ شته‌کان به په‌له ده‌گۆڕدرێن، ئهگهرههڕهشهکانی عێراق، ئێران و تورکیاش له‌به‌ر چاو نه‌گرین، تاچه‌ند فیشارهکانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی و راگایندنهکانی کۆشکی سپی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه شیانی هه‌یه له‌سه‌ر بریاری ئه‌نجامدانی رفراندوم کاریگه‌ری هه‌بێت؟
وه‌حید که‌مالی ئیلامی رۆژنامه‌وان، چاو‌دێر و چالاکی کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت " له هه‌موو زیاتر ئه‌و وڵاتانه ده‌وروبه‌ری هه‌رێمی کوردستان وه‌کو ئێران، تورکیا و ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات له عێراق،ئه‌مانه به هۆێ گرێدانی مێژوویی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ یه‌کتر، له‌گه‌ڵ ساختار و ئه‌و سنووره سیاسیه جوغرافیایه‌ی که تا ئێستا داڕێژراوه له ناوچه‌که وه به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و ته‌نانه‌ت له ئاستی نێۆنه‌ته‌وه‌یی، به شێوازێکی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه له‌م بابه‌ته ئه‌که‌ن وه هه‌ندی لایه‌نی توندره‌و له نێۆشیعهکاندا که به ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران گرێدراوون، ئهوانهلهم باره‌یه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌شکه‌ری ئه‌که‌ن ".
کاک وه‌حید سه‌باره‌ت به فیشارهکانی ده‌ره‌کی ده‌ڵێت " سه‌رکردایه‌تی کورد هێشتا له‌سه‌ر بریاری خۆێ بۆ ئه‌نجامدانی رفراندومبهردهوامه وه پێشبینی ده‌کرێت له کاتی دیاریکراوی خۆێدا به‌رێوه بچێت، هه‌رچه‌ند پێشبینی ده‌کرێت لێره تا کاتی رفراندوم فیشاره ناوخۆێ و ده‌ره‌کیه‌کان و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند زیاتر ببێت وه ته‌نانه‌ت پێشبینیش ده‌کرێت به جۆرێک له جۆره‌کان به درووستکرنی رووداوێک وه یاخود سیناریۆیه‌کی له‌شکه‌ری هه‌وڵ بدرێت ئه‌م پرۆسه‌یه شکست بدرێت وه یاخود به‌رێوه نه‌جێت".
کاک وه‌حید ده‌شڵێت " مه‌سه‌له شه‌خسی بارزانی نییه، ئیمساڵ نه‌بێ ده ساڵی تر بێ، شه‌خسه‌کان له ده‌سه‌ڵات لا ئه‌چن، به‌ڵام ئه‌م رفراندومه چ زۆرینه‌ی خه‌ڵک له‌گه‌ڵ بێت وه چ که‌مینه‌ی خه‌ڵک له‌گه‌ڵدا بن، مه‌سه‌له‌یه‌کی ره‌وایه بۆ گه‌لی کورد".