Accessibility links

مه‌هدی فه‌تاحی: مێرکڵ شانسێکی زۆرتری هه‌یه‌ هه‌رچه‌ند پێم خۆشه‌ سۆسیال دیمۆکراته‌کان بێنه‌وه‌


Mahdi Fatahi
Mahdi Fatahi

ئه‌مرۆ ئه‌ڵمانیه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی راوێژکارێکی نوێ ده‌چنه‌ بنکه‌کانی ده‌نگدان. ئه‌نگیلا میرکل دیاره‌ شانسێکی زۆرتری هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر بباته‌وه‌ و بۆ چواره‌مین تیرم له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه‌.

بۆندستاگی ئه‌ڵمان هه‌ر له‌ ساڵی 1949 وه‌ تا ئێستا ته‌نها 8 راوێژکاری هه‌بوه‌، له‌ کاتێکدا ئیتالیا له‌ هه‌مان کاته‌وه‌ 28 سه‌رۆک وه‌زیری جیاوازی هه‌بوه‌.

له‌ وڵاتێکی دیمۆکرات وه‌کو ئه‌ڵمانیا بۆ راوێژکارێک نه‌ک هه‌ر مافی سێ تیرمه‌که‌ی خۆێ به‌ڵکو بۆ تیرمێکی چواره‌میش له‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه‌؟

مه‌هدی فه‌تاحی رۆژنامه‌وان و چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت " پۆستی راوێژکار پۆستێکی زۆر زۆر گرنگه‌ و هه‌ره‌ باڵایه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا وه‌ هه‌موو پارته‌ سیاسیه‌کانی ئه‌ڵمانیا هه‌وڵی جدی بۆ ئه‌ده‌ن، دیاره‌ SPD Social Democratic Partyله‌ مێژه‌ ئه‌و پۆسته‌ی له‌ ده‌ست داوه‌، دووایGerhard Schröder که‌ نه‌یتوانی رێبه‌رێکی شیاو بۆ ئه‌و پۆسته‌ هه‌ڵبژێرێت، ‌ له‌ ده‌ر ئه‌نجام بۆشاییه‌کی زۆر له‌ ناویاندا درووست بوه‌ و نه‌ک هه‌ر ئه‌و پۆسته‌یان له‌ ده‌ست داوه‌ به‌ڵکو ده‌نگه‌کانیشیان به‌ره‌و که‌می ده‌چێت ".

کاک مه‌هدی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " من بۆ خۆم پێیم باشتره‌ سۆسیال دیمۆکراته‌کان بێنه‌وه‌ سه‌ر کار، چونکه‌ گونجاووترن، شیاووترن وه‌ کراوه‌ترن له‌گه‌ڵ‌ کۆمه‌ڵگاێ نێۆنه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام شانسی مێرکڵ زیاتره‌ له‌ به‌رامبه‌ر مارتن شۆلز، وه‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ی که‌ ئێستاکه‌ هاتوه‌ته‌ پێش بۆ مێرکڵ، مێرکڵ له‌ رووێ یاساییه‌وه‌ بۆێ نییه‌ خۆێ هه‌ڵبژێرێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته‌ بۆ هیڵمه‌ت کۆڵی هه‌مان حیزب هاته‌ پێشه‌وه‌، دوواێ سێ جار هه‌ڵبژاردنی راوێژکاری ئه‌ڵمانیا له‌ لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌، شانسێکی تر ئه‌ده‌ن به‌ راوێژکار چونکه‌ سێ جار له‌ لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ ده‌نگی پێی دراوه‌ ".

کاک مه‌هدی ده‌ڵێت " ئێستا جیاوازی له‌ نێوان مێرکڵ و جیاوازی له‌ نێوان مارتن شۆلز سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تی تورکیا زۆر نییه‌ وه‌ جیاوازی پارته‌کانیشیان زۆر نییه‌ وه‌ هه‌ردووکیان له‌گه‌ڵ رێبازه‌کانی ئێستای توه‌رکیادا نیین وه‌ به‌ تاێبه‌ت بیر و بۆچوونی ئه‌ردوگان و لێدوانه‌کان و هه‌نگاوه‌کانی دژ به‌ ئه‌وروپا و دژ به‌ مافه‌کانی مرۆڤ و دژ به‌ تێدانی دیمۆکراسی ناوچه‌که‌ ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:59 0:00

XS
SM
MD
LG