Accessibility links

مه‌حه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن: خانه‌قینیه‌کان به‌ جۆش و خرۆشه‌وه‌ چوونه‌ سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان


Mohammad mala Hassan
Mohammad mala Hassan

پاش بریاردان له‌سه‌ر رفراندوم، خانه‌قین وه‌کو یه‌کێک له‌ شاره‌ ستراتیژ،هه‌ستیار و گرنگه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان و هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ شاره‌کانی تری هه‌رێمدا ئه‌مرۆ له‌ ده‌نگدانه‌کاندا بۆ رفراندوم له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی کوردستان به‌شداریان کرد.

مه‌حه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن فه‌رماندار وه‌ یاخود قیمقامی شاری خانه‌قین له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " پرۆسه‌کانی ده‌نگدان له‌ کاتژمێری 7ی سه‌ر له‌ به‌یانی ده‌ستیپێکرد، خه‌ڵکه‌که‌ به‌ جۆش و خرۆشێکه‌وه‌ چوونه‌ سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان بێ ئه‌وه‌ی که‌س فیشاریان له‌سه‌ر بکا ده‌نگ به‌ به‌ڵێ یان نه‌خێر بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک مافی دیمۆکراسیانه‌ی خۆێ به‌ کار بهێنی و فێر بێ چۆن ده‌نگی خۆێ ئه‌دا ".

کاک مه‌حه‌مه‌د هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئارامیه‌ک به‌ شاره‌که‌وه‌ دیاره‌ و خانه‌قین شارێکه‌ خاوه‌ن پێکهاته‌ی کورد، عه‌ره‌ب، تورکمان، شیعه‌، سوننی و کاکه‌ییه‌، خانه‌قین خاوه‌ن فه‌رهه‌نگێکه‌، فه‌رهه‌نگی پێکه‌وه‌ ژیان وه‌ هه‌ر وه‌ها سه‌ندوقیش دانراوه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ شاره‌کانی تره‌وه‌ وه‌کو قزره‌بات ( سه‌عدیه‌) و مه‌نه‌لی روویان له‌ شاره‌ کردووو و به‌ هۆێ بوونی هێزه‌کانی سه‌ر به‌ حکومه‌ت نه‌کراوه‌ ده‌نگدان تێدا ئه‌نجام بدرێت".

Khanaqin. Voting. photo Serwer Ali
Khanaqin. Voting. photo Serwer Ali

​کاک مه‌حه‌مه‌د ده‌شڵێت " ئاسایش له‌ ژێر کۆنترۆڵدایه‌ و تا ئێستا شاره‌که‌ ئارامه‌، دیاره‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌ و له‌ سه‌نگه‌ره‌کانی خۆیاندان، جگه‌ له‌وانه‌ی ده‌نگیان دا و گه‌رانه‌وه‌ شوێنه‌کانی خۆیان و هێزه‌کانی ئاسایش و پولیسیش له‌ ناوشاردا سه‌ندوق و بنکه‌کانی ده‌نگدان ده‌پارێزن".

کاک مه‌حمه‌د" دیسان ده‌ڵێت " وڵاتانی دراوسێ مافی سروشتی خۆیانه‌ له‌ ناو خاکی خۆیان، له‌ سنووری خۆیان مانۆڕی له‌شکه‌ری بکه‌ن له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر جۆره‌ ئالۆزیه‌ک به‌ڵام هیچ کاریگه‌ریه‌کی نه‌بوه‌ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌کان ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:38 0:00

photo. Serwer Ali
photo. Serwer Ali

XS
SM
MD
LG