پاش ئەوەی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان – عێڕاق دامەزرا، سەرەرای ئەوەی هەردوو پارتی کوردی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی دژی ئەودامەزراندنە، بەیان نامەیان دەرکردوو بە نایاساییو گەڕانەوە بۆ دواوە وەسفیان کردووە، کۆمەڵیک نوسەرو رۆژنامەوانیش بەیان نامەیەکیان واژۆ کردووە، بە هیوان رای گشتی پشتیوانی لێبکەن، کەمال چۆمانی وەکو یەکێک لەو نوسەرانەی کە واژۆی لەسەر کردووە، دەڵێت "کاتێ ئێمە مەرجەعێکی سیاسیمان نەبووە، هۆکارەکەی شکستی ئەو سیاسییانەیە کە چەند ساڵە هەرێمەکە بەڕێوە دەبەن، نەوەکو هۆکاری تر، ئێمە دەسەڵاتی شەرعیمان هەیە، وەکو پەرلەمان و حکومەتی هەرێم، چ پێویستیمان بە سەرکردایەتییەکە باڵاتر لەو دەسەڵاتە یاساییانەی کە لە هەرێمەکەدا هەن."
کۆمەڵی ئیسلامی و گۆڕان زۆر سەرنج دەدەنە ئەو پاش گرەی بە ناوی سەرکردایەتی سیاسی کوردستانەوە هەیە ، داش عێراق، وەکو پاشگەزبوونەوەیەک لە ئاکامی ریفراندۆم کە گەیشتنە بەسەربەخۆیی، نەوەکو نزیک بوونەوە لە عێڕاق. سەبارەت بە زەرورەتی دروست بوونی ئەو سەرکردایەتییە، ئاری هەرسین ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دەڵێت "دووای ئەنجامدانی ریفراندۆم ئەرکی کۆمیتەی ریفراندۆم تەواو بوو، ئێستا ئەم سەرکردایەتییە ئەرکەکەی گەیاندنی پرۆسەکەیە بە سەربەخۆیی.".
دەقی ڕاپۆرت