دوێنی ته‌رمه‌که‌ی مام جه‌لال پێچراوو به ئاڵای کوردستان له ئه‌ڵمانیاوه گه‌یشته شاری سلێمانی و پاش بهرێوهچۆنێکی شایسته له خاکی نیشتمان و سه‌رزه‌مینی داێکیی به خاک سپاردرا.
ماڵئاوایی مام جه‌لال تا چه‌ند ئه‌مرۆ له ناو کوردا شوێنی دیاره؟
مام جه‌لال تا چه‌ند له دید و بۆچوون و روانینهکانێدا ریالیستانه بوو؟
تا چه‌ند له راستی و له پراکتیکدا مام جه‌لال سه‌ڵماندی که مام جه‌لاله؟
ته‌رمی مام جه‌لال و پێچراوو به ئاڵای کوردستان؟
دکتۆر هێمن سه‌یدی لێکۆڵه‌ر و چاودێرێ کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " پاش سه‌ره‌خۆشی له هه‌موو گه‌لی کوردستان، به تاێبه‌ت هه‌ڤاڵان و هاوو سه‌نگه‌رانی مام جه‌لال و ئه‌ندامانی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان، مام جه‌لال نه‌ک ته‌نیا ژیانی پڕ بوو له خزمه‌ت به‌ڵکو کاتی مردنه‌که‌شی خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی کرد، دووای رفراندومهکه هه‌موو جیهان و ده‌وروبه‌ر توندبوون له‌سه‌ر کورد ، چاویان سوور ده‌کرده‌وه، هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌یان ده‌کرد، فرۆکه خانه‌یان له‌سه‌ر دادهخستین، به مه‌رگی مام جه‌لال ئه‌و (فه‌زا) که‌شه دژه کورده نه‌رم بوه‌وه، هه‌موو لایه‌نه‌کان تازه زانیان مام جه‌لال چ که‌سایه‌تیه‌کی گه‌وره بوه وه به براوی من ته‌واو فه‌زای سیاسی ناوخۆ و ناوچه‌ێ گۆڕی، جیا له‌وه‌ی له ناوخۆشماندا یهکرێزیهکی پێکهێنا که هیوادارم به‌رده‌وام بێ"
کاک هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " مام جه‌لال که‌سایه‌تیه‌کی گه‌وره‌ی کورده، رێبه‌رێکی گه‌وره‌ی کورده، 60 ساڵ بۆ کوردایه‌تی خه‌باتی کردووه، یه‌کمین که‌سایه‌تی بوه که درووشمی مافی چاره‌نووسی خستوه‌ته ناو ئه‌ده‌بیاتی سیاسی کورد وه، زۆر ئاساییه و زۆر کارێکی باشیان کردووه که ته‌رمه‌که‌یان به ئاڵای کوردستانه‌وه رازانده‌وه ".
کاک هێمن ده‌شڵێت ' یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان به هه‌ر جۆرێک بێ له‌به‌ر جه‌ماوه‌ر، پیلانێکی قاسم سوله‌یمانی پۆچه‌ڵ بکاته‌وه ، قاسم سوله‌یمانی به‌ڵێنی به خامه‌نه‌یی دابوو که ناهێڵی رفراندوم به‌رێوه بچێ، به‌ڵام یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان توانی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته گرنگه له ده‌می قاسم سوله‌یمانی بدا وه له به‌رامبه‌ری بوه‌ستێ وه پشتێوانی له رفراندوم بکا، که ئه‌وه بۆ خۆێ ههنگاوێکی زۆر گرنگه".