Accessibility links

موختار نه‌قشبه‌ندی: عه‌ره‌بستان ده‌یه‌وێ په‌یوه‌ندی نێوان روسیا و ئێران که‌م کاته‌وه‌


هه‌رچه‌ند په‌یوه‌ندیه‌کانی عه‌ره‌بستانی سعودی له‌گه‌ڵ روسیا به‌و شێوه‌ی ئه‌مه‌ریکادا نییه‌، به‌ڵام روسیا هه‌ر له‌ ساڵی 1926 وه‌ وه‌کو یه‌کمین وڵاتی نه‌ عه‌ره‌ب دانی به‌ عه‌ره‌بستانی سعودی داناوه‌ و په‌یوه‌ندی هه‌بوه‌، واته‌ پاش 40 رۆژ له‌ درووستبوونی عه‌ره‌بستان، وه‌ له‌ چه‌ندین ساڵی رابوردووه‌وه‌ ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ تا ئه‌م رێکه‌وتنه‌ی دوواییه‌یاندا.

ئاخۆ چ خوێندنه‌وه‌یه‌ک هه‌یه‌ بۆ ئه‌م بادانه‌وه‌ له‌ رێبازی عه‌ره‌بستانی سعودی وه‌ نزیکبوونه‌وه‌ی روسیا له‌ عه‌ره‌بستان؟

رۆژنامه‌وان موختار نه‌قشبه‌ندی له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت "هه‌ردوو لا به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانیان هه‌یه‌، له‌ رابوردوودا په‌یوه‌ندیه‌کانیان زۆر که‌م بوه‌ و ئێستاکه‌ ده‌یانه‌وه‌ێ ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ بگه‌یینه‌ ئاستێکی تره‌وه‌، عه‌ره‌بستان چه‌ندین نگرانی هه‌یه‌ و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌یه‌وێ په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ روسیادا بدات".

ترس له‌ باسی مافه‌کانی مرۆڤ دا له‌ یه‌مه‌ن، که‌ ده‌ترسێ ئه‌گه‌ر بێت و په‌یوه‌ندیه‌کی باشی له‌گه‌ڵ روسیا دا نه‌بێت، شیانی هه‌یه‌ چین و روسیا له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان باسی ئه‌و کێشه‌ بکه‌ن و شیانی هه‌یه‌ کێشه‌ بۆ عه‌ره‌بستانی سعودی درووست بکات.

هه‌ر وه‌ها عه‌ره‌بستان له‌ ئه‌مه‌ریکا نا ئومێده‌.

عه‌ره‌بستان له‌ رێگاێ ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ ده‌یه‌وێ په‌یوه‌نده‌ی نێوان روسیا و ئێران که‌م کاته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێران بێ پشتێوانی روسیا له‌ سوریا شکه‌ستێکی قورس ده‌خوات و هه‌ر وه‌ها له‌ سه‌رانسه‌ری ناوچه‌که‌دا.

کاک موختار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئێران ناتوانی قووڵایی ستراتیژی خۆێ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا بپارێزێ، چونکه‌ نه‌ فرۆکه‌ی تایبه‌تی هه‌یه‌، نه‌ بۆمب هاوێژی هه‌یه‌، نه‌ ژێر ده‌ریایه‌کی به‌ هێزی هه‌یه‌ که‌ بتوانێ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیدا به‌رگری بکات وه‌نه‌ هێزێکی ده‌ریایی ستراتیژیکی هه‌یه‌ که‌ له‌ که‌نداوی فارس دا بتوانی چالاک بێت، ئێران بێ پشتێوانی روسیا وه‌ یاخود به‌لای که‌م به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ روسیادا گرێ درابێ شکه‌ست ئه‌خوات".

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:29 0:00

XS
SM
MD
LG