Accessibility links

خاڵه‌ سنورییەکانی نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران دادەخرێن


ڕۆژی يه‌كشه‌ممه‌ جموجوڵى بازرگانى و گه‌شتيارى له‌ هه‌ر سێ خاڵى سنوورى حاجى ئومه‌ران و په‌روێزخان و باشماخ له‌ لايه‌ن كۆمارى ئيسلامى ئێرانه‌وه‌ بە ڕووی هه‌رێمى كوردستانی عێراق داخران. ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى گومرک له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكای ڕاگەیاند " ئه‌م سێ خاڵه‌ سنووريە‌ به‌ڕووى هه‌رێمى كوردستاندا داخراون و هيچ جموجوڵێكى بازرگانى و گه‌شتيارى ناكرێت په‌يوه‌نديمان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانى ئێرانى له‌و خاڵه‌ سنوريانه‌ به‌ستووه‌."ناوبراو گوتیشی سەبارەت بە هۆکاری ئەم داخستنە ئەوان ده‌ڵێن بڕيارێكه‌ و له‌ تارانه‌وه‌ هاتووه‌ و ته‌نها جێبه‌جێى ده‌كه‌ن .

له‌ لايه‌كى ترەوە فه‌رزنگ ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى ناحيه‌ى حاجى ئومه‌رانيش ده‌ڵێت تا ئێستاش نازانينئاخو ئه‌م داخستنه‌ كاتیى ده‌بێت یان نا و به‌ فه‌رمى هيچيان پێ نه‌گوتراوه‌ له‌باره‌ى داخستنى خاڵه‌ سنووريه‌كانەوە.

چه‌ندين خاڵى سنوورى له‌ نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێراندا هه‌ن بۆ بازرگانى و هاتووچوو و گه‌شتيارى. هه‌ر یەک له‌ ده‌روازه‌كانى حاجى ئومه‌ران،په‌روێزخان و باشماخبه‌ سنوورى فه‌رمى ناسێندراون و ده‌روازه‌ نافه‌رميه‌كانيش هه‌ن وه‌ک سه‌يرانبه‌ن و كێلێ و ته‌وێڵە. له‌ ئێستادا ئه‌و سێ ده‌روازه‌ فه‌رميه‌ داخراون و له‌ باره‌ى داخستنى ئه‌و ده‌روازانه‌ ، میدیا خۆجێیەکانی هه‌رێمى كوردستاندەلێن ‌ كه‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ئێران ڕه‌تى كردۆته‌وه‌ئه‌م خاڵه‌ سنووريانه‌يان به‌ڕووکی هه‌رێمى كوردستاندا داخستنبێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:29 0:00

XS
SM
MD
LG