پێش ماوه‌یه‌ک ئه‌نجومه‌نی باڵای رفراندوم گۆڕدرا و بوو به ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان – عێراق، پێش ئه‌وه‌ی زۆری هاووڵاتیان بزانن بۆ ئه‌و گۆڕانکایه، داشه‌که‌یان لێکرده‌وه و بوو به ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی کوردستان و دیسان مرۆڤ سه‌ری لێ شێوا ئاخۆ له‌مه‌و دووا په‌رله‌مان بریار ده‌ره، ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی کوردستان وه یاخود بارزانی. هه‌ر وه‌کو بینیمان له کۆبۆنه‌وه‌ی دوێنی 10/15 ی دۆکان، هه‌موو شتێک به ناوی پارتی و یه‌کێتیی بڵاوکرایه‌وه.
ئاخۆ کێ بریار ده‌ره و له‌و بارودۆخه‌ی کوردستان کێ ده‌بێ بریار بدات؟
ئاخۆ کێ به‌رپرسیاره له‌م بارودۆخه‌ی که‌رکوک؟
ئایا شیانی هه‌یه دوو که‌س وه له دوو سه‌رچاوه‌ی جیاوازه‌وه فه‌رمانده‌ی یه‌ک شه‌ڕ بکه‌ن؟
نیاز عه‌بدوڵا رۆژنامه‌وان چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت :
ده‌ستێوه‌رادانی حیزبی بوه‌ته مایه‌ی ئه‌وه‌ی دام و ده‌زگا شه‌رعیه‌کانی هاووشێوه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان په‌ک بخرێ.
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری رۆڵ و کاریگه‌ری خۆێ نه‌بێت و ده‌ستاو ده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات به‌هاێ نه‌مێنێ.
ناوه‌ندی بریار له حوکمرانی وون بێت.
هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان بخرێته ده‌ستی تاکه که‌سێک وه له‌و تاکه که‌سه‌ش وه که‌سێکی باڵا ناو حیزبێکی سیاسی بێت.
ئه‌وانه‌ی له چاره‌نووسی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان بریارده‌ده‌ن بریتیه له پارتی و له سه‌رۆیانه‌وه مه‌سعود بارزانی، نیچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی وه له ناو یه‌کێتیی سێ باڵه سه‌ره‌کیه‌که‌ی.
له کۆبۆنه‌وه‌ی دوکان چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تیان نه‌بوه بۆ دۆخی سیاسی هه‌رێمی کوردستان.
گه‌لانی کوردستان دۆستی ئه‌مه‌ریکا و رۆژئاوان، به‌ڵام سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد ناتوانێ له ده‌رفه‌ته زێڕین و گرنگه‌کانی وڵاتانی رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریکا سوود وه‌ربگرن.
ئه‌وه‌ی که ئه‌مرۆ له شاری که‌رکوک رووێدا خیانه‌تێکه له مێژووێ 100 ساڵی خه‌باتی رزگاری گه‌لی کورد.